ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە هێرشێکدا 18 سەربازی حکومەتی سوریا کوژران

13-10-2022
لە هێرشێکدا 18 سەربازی حکومەتی سوریا کوژران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێکی سوپای سووریا لە نزیک دیمەشق، 18سەرباز کوژران.

ئاژانسی هەواڵی سانا رایگەیاند: “بەهۆی لکاندنی بۆمبێکەوە بە پاسێکەوە 18 سەربازی سوریا کوژران و 27کەسی دیکەش برینداربوون و ڕوون نەبووەتەوە کە کێ پاسەکانی سوپای سوریای کردۆتە ئامانج".

لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، داعش هێرشی کردە سەر پاسێک و بووە هۆی کوژرانی 13 سەربازی سووریا لە پارێزگای رەققە لە باکووری ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر پاسێکی سوپا لە بیابانی ناوەڕاستی سووریا 15 سەرباز کوژران.