ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەزار و 200 خێزان بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون

11-10-2022
هەزار و 200 خێزان بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەسەڵاتدارانی شاری زیقار لە باشووری عێراق شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی هەزار و 200 خێزانیان لە تاڵاو و ناوچە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە بە هۆی وشکەساڵی و نەبوونی ئاو ئاشکرا کرد.

فەرمانگەی كشتوكاڵی زیقار ڕایگەیاند، جوتیاران و بەخێوكەرانی گامێش بەهۆی كەمی ئاو و درێژبوونەوەی وشكەساڵی لە ناوچەكانی تاڵاوەكان و ناوچەكانی تری پارێزگاكە ئاوارە بوون و بەدوای سەرچاوەی تری كار و بژێویدا دەگەڕێن.