کوردستان

شۆفێرێک لە منداڵێک دەدات و دواتر فڕێی دەدا

05-08-2020
شۆفێرێک لە منداڵێک دەدات و دواتر فڕێی دەدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەیان لە منداڵێكیان داوە، بە بیانووی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە ڕێگە فڕێیان داوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا وتی " بنكەی پۆلیسی باداوەی سەر بە بەشی ڕۆژهەڵاتی پۆلیسی ناوشار لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) كە دانیشتووی گەڕەکی باداوەن، دەستگیر كردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، كە تۆمەتبارەكان بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لە منداڵێكی تەمەن شەش ساڵانیان داوە بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان داوە.

بە گوتەی پۆلیس تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.