ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات

09-10-2022
سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: پێویستە هەرێمی کوردستان ڕێوشوێن دژی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بگرێتەبەر

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەگەر ڕێوشوێن بەرانبەر ئۆپۆزیسیۆنی ئێران نەگرنە بەر.

ئاژانسی تەسنیم لە زاری سەرچاوەیەکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دروست بەرامبەر بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بدەن، هێرشەکانمان دەوەستێنین و بە پێچەوانەوە سوپای پاسداران دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەکاتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی سوپای پاسدارانی ئێران وتویەتی: ئیران مافی خۆیەتی ئۆپەراسیۆن بکات.