ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران لێپێچینەوە لە دوو باڵیۆزی وڵاتەکەی دەکات

25-09-2022
ئێران لێپێچینەوە لە دوو باڵیۆزی وڵاتەکەی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئەیلول، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بانگی ھەردوو باڵیۆزی بەریتانیا و نەرویجی کردووە بۆ لێپێچینەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران.

باڵیۆزی بەریتانیا سەبارەت بە پەخشی تەلەفزیۆنی بانگ کراوە کە بارەگایان لە لەندەنە، ھەرچەندە ناوی تەلەفزیۆنەکان لە بەیاننامەکەدا نەھاتوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەخشی تەلەڤزیۆنەکانی بەریتانیا کە ئێران ناویان ناهێنێت بە "پاڵپشتی یاخیبوون" ناوی دەبات.

ھەرچی باڵێۆزی نەرویجە لەسەر قسەی وتەبێژی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە ئۆسلۆ بانگکراوە کە لەسەر دۆخی ناوخۆی ئێران کردوویەتی و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئاماژەی بە قسەکانی نەداوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ھاتووە: "ئەمە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و دژی سەروەریی وڵاتەکەمانە".