ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

خۆپیشاندەران پردی کۆمارییان تێپەڕاند و بریندار هەن

30-07-2022
خۆپیشاندەران پردی کۆمارییان تێپەڕاند و بریندار هەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

خۆپیشاندەرانی بەغدا پردی کۆماریان بڕی و بەرەو کۆشکی سەلام بەڕێوەن. تائێستا هەشت خۆپیشاندەر برینداربوون و کازمیش داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکات ئەمنیەت بپارێزن.
مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکات ئاسایشی خۆپیشاندەران بپارێزن و داوا لە خۆپیشاندەرانیش دەکات ناڕەزایەتییەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەربڕن.
ئێستا خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزن و پردی یەکەمی کۆمارییان تێپەڕاندووە و بەرەو کۆشکی سەلام دەچن.