کوردستان

وەزارەتی کارەبا: 21 کاتژمێر کارەبا دەدەین

02-08-2020
وەزارەتی کارەبا: 21 کاتژمێر کارەبا دەدەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ئێستا نزیکەی 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و دەتوانین 21 کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان بدەین.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە" وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواوی تواناوە خراوەتەگەڕ و کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان گەیشۆتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەو جۆرەش پێدانی كارەبای نیشتمانی 20 تاوەكو 21 کاتژمێر بەرزبۆتەوە"

بەرهەمهێنانی نزیكەی 3500 مێگاوات كارەبا لە كاتێكدایە بەرزترین خواستی كارەبا لەم وەرزەدا دەگاتە 4800 مێگاوات کارەبا.