کوردستان

مەسروور بارزانی یەک ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرد

01-08-2020
مەسروور بارزانی یەک ملیار دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیاری دیناری بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرد.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە" ئەو پارە تەرخانکراوە، بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە".