ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری راگەیاند

06-09-2021
تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیری راگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند.

 ئەمڕۆ دووشەممە 06-09-2021 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەوی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پەنجشیریان کۆنترۆڵکردووە، رایگەیاند، خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن. 

زەبیحوڵڵا وتیشی، هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستدەکەن. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەی بەرخودانی نیشتمانی تا ئێستا رەتیدەکەنەوە کە پەنجشیر کۆنترۆڵکرابێت.