ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پیاوێک لە تورکیا سێ کچی خۆی دەکوژێت

01-09-2021
پیاوێک لە تورکیا سێ کچی خۆی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بانگدەرێک لە شارۆچکەی "ئۆف"ی سەر بە ترابزۆنی تورکیا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 31ی ئابی 2021 بە دەمانچە تەقەی لە سێ کچی خۆی کرد و کوشتنی.

بەگوێرەی زانیاریی پۆلیس و خەڵکی گەڕەکەکەی، ئێمرە ناوی بکوژەکەیە و سێ کچی خۆی بە دەمانچە کوشتووە.

پۆلیس دەڵێت، باوکەکە دوای ئەوەی تەقەی لە کچە تەمەن 10 ساڵ، 7 ساڵ و 4 ساڵەکەی کردووە، پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کردووە؛ ئامبووڵانس و تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە هەر سێ کچەکە گیانیان لەدەستداوە.

بکوژ کە لە مزگەوتێکی گەڕەکەکەی خۆیاندا بانگدەرە، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تەرمی سێ کچەکەش گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی ترابزۆن.

بەپێی راپۆرتی 2020ی پرۆگرامی گەشەپێدان کە سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، تورکیا لە نایەکسانیی جێندەرییدا لە کۆی 162 وڵات، پلەی 68ی گرتووە. 

ڕووداو