ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی دژی داعش لە دیالە دەستپێکرد

01-08-2021
حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی دژی داعش لە دیالە دەستپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەرماندی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە دیالە ڕایگەیاند، دەستمان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی داعش لە ھەرێمی دیالە، نزیک سنووری بە سنووری ئێران.

حەشدی شەعبی زانیویەتی ئەم ناوچەیە لە لایەن چەکدارانی داعش بەکار دەھێنرێت و ئەو فەرماندەیەش رایگەیاند، ھێزەکانمان بەردوام لە ھەوڵی دۆزینەوەی ئەو داعشانەن کە لەم ناوچانە ماونەتەوە.

ھەرێمی دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق، سنووری لەگەڵ وڵاتی ئێران ھەیە. حەشدی شەعبی لەم ناوچەیە ھەمیشە دژی چەکدارانی داعش وەستاوەتەوە و بەھۆی ئەو دەنگۆیانەی کە دەگوترێت "وڵاتی ئێران ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سوودی خۆی بەکار دەھێنێت، بۆیە دەکرێت ئەم ئۆپەرسیۆنانەش ھەر لەبەر پاراستنی ئەو سنوورە بێت".