ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەقینەوەیەکی گەورە تارانی هەژاند

10-07-2021
تەقینەوەیەکی گەورە تارانی هەژاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تەقینەوە باكووری شاری تارانی هەژاندووە، بەڵام تاكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكه نەزاندراوە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فارس، وتەبێژی یەکەی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن بەرەو شوێنی تەقینەوەکە گواستراونەتەوە.

لە ھەواڵەکەدا، ھیچ زانیارییەک لەبارەی ھۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و تاکو ئێستاش ھیچ بەرپرسێکی ئێران لێدوانی فەرمی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.