ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وێنە.. لە سووریا پردێکی ئاسنین هەڵوەشێنرایەوە و دزرا

26-01-2021
وێنە.. لە سووریا پردێکی ئاسنین هەڵوەشێنرایەوە و دزرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەند کەسێک کە حکومەتی سوریا بە "تیرۆریست" ناوی بردوون، پردی گەورەی ئاسنینی بداما-یان لە نزیک ئیدلب هەڵوەشاندەوە و دزی، کە رێگەیەکی سەرەکی شەمەندەفەرە.
وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ" پردەکە لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆرستیانەی تورکیا پاڵپشتییان دەکات، هەڵوەشێنراوەتەوە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شارۆچکەی بداما و زەعینیە".
پردەکە درێژیی 245 مەتر و بەرزیشی 18 مەترە، لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی سوریادا هاتووە" دزەکان ئاسنەکانیان بردووەتە ناو کارگەکانی خۆیان و بەکاریان بردوون".