ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە بە‌غدا خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

21-12-2020
لە بە‌غدا خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر جارێکی تر خۆپیشاندانێکی فراوان دەستپێبکاتەوە.

خۆپیشاندانەکە دژ بە حکومەت و ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی.

دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دروستکردووە و نرخی شتومەک و کاڵاکانیش بەرزبوونەتەوە.