ئابووری

نرخی نه‌وت ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات

25-11-2020
نرخی نه‌وت ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووه‌ته‌وه‌، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 48 دۆلار و 35 سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 45 دۆلار و 33 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان، لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە.