ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق..داوا ده‌كرێت لەسێدارەدان ڕابگیرێت

18-11-2020
عێراق..داوا ده‌كرێت لەسێدارەدان ڕابگیرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند: "بە نیگەرانییەوە هەواڵی لە سێدارەدانی 21 تاوانبارمان لە عێراق پێگەیشتووە، كە ڕۆژی دووشەممە 16ی مانگ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكراوه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌."

میشێل باشیلیت، ده‌ڵێت، "داوامان لە حكومه‌تی عێراقی كردووە كە جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ده‌شڵێت، زۆر نیگەرانم لەو كاره‌ و چارەنووسی چه‌ندین بەندكراوی تر لە گرتووخانەكانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌ و مه‌ترسی ئەوە هەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێبكرێت."