ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پارێزگای دیاله‌..شه‌وی ڕابردوو ئێف16 داعشی هه‌راسان كرد

17-11-2020
پارێزگای دیاله‌..شه‌وی ڕابردوو ئێف16 داعشی هه‌راسان كرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شه‌وی ڕابردوو، دووشه‌ممه‌، 16ی تشرینی دووه‌م فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای دیالە بۆردوومانی چەكدارانی داعشی كرد.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا مۆڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان بۆردوومان كردووه‌ لە سنووری شار خانەقینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیالە."

ئاشكراش كراوه‌، كه‌ بۆردوومانەكە لەڕێگەی فڕۆكەی ئێف16 بووه‌ و لە ناوچەی (زۆر) لەسەر ڕووباری دیالە لە سنووری شاری خانەقین كراوه‌.