ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

49 ساڵه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد ‌

11-11-2020
49 ساڵه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد ‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌، 11ی تشرینی دووه‌م، شازاده‌ خه‌لیفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حره‌ین، لە نەخۆشخانەی مایۆ كلینك لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

شازادە خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، ساڵی 1935 لەدایكبووە و له‌ ساڵی 1971ەوە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەحرەینی وەرگرتووە.