ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێکی چاپکردنی دراوی ساختەدا گرت

07-11-2020
هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێکی چاپکردنی دراوی ساختەدا گرت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 7ی تشرینی دووه‌م، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاشکرایکرد، کە دەستیان بەسەر بڕی 13 ملیار دیناری عێراقیی ساختە و 23 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختە و ئامێرێکی چاپکردنی دراودا گرتووە لە بەغداد.

وتیشی، مەفرەزەکانی ئاسایشی بەغداد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییە هاوبەشەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی لەچاپدانی دراو، توانراوه‌ لە ناوچەی "شالجیە"ی بەغدا دەستگیرا بەسەر 13 ملیار دیناری عێراقی و 23 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی ساختەدا.

دەشڵێت، "لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیراوه‌ بەسەر ئامێرێکی چاپکردنی دراوی ساختە و ئامێرێکی تریشدا کە بۆ ڕەنگکردنی دراوەکان و بڕینیان بەکارهێنراوه‌."