ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مۆڵەتێکی دیکە بداتە هاوبەشانی کارەبا بۆ سوودمەندبوون لە داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی کارەبا.
دوای ئەم بڕیارە، لە سبەی 24/9/2026 تا 18/10/2026 بەردەوام دەبێت و مەرجی سوودمەندبوون لەم داشکاندنە ئەوەیە، هاوبەشەکە بڕی تەواوی قەرزە داشکێندراوەکە بە یەکجار لەرێگەی سیستمی (ئی پسوولە) یان هۆبەکانی فرۆشتنی وزە بدات.
بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، دوای رێکەوتی 18ـی تشرینی یەکەم، هەر قەرزێکی کۆن لەسەر هاوبەشان مابێت، بە شێوەیەکی خۆکارانە و بەبێ هیچ داشکاندنێک دەکرێتە قیستی مانگانە.
پێشتر حکوومەت چەندین جار بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەیی بۆ قەرزی کارەبا دەرکردووە تاوەکو هانی هاووڵاتییان بدات قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بدەنەوە و داهاتی گشتی بۆ خەزێنەی حکوومەت بگەڕێتەوە