گشتی

داعش ھێرشیکردە سەر پێشمەرگە

05-11-2021
داعش ھێرشیکردە سەر پێشمەرگە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەنتەری میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ٨،۰۰ ی ئێوارە تیرۆریستانی داعش
پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی۱ی لیوای۹ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری (گەرمەسێر،
ـ کفری) دا.
پەلامارەکە، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوەو، لێیان هاتنە دەست. خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.