ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین ئەفسەری باڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەژی ئەمین ڕایگەیاند: “کارەساتی شەهیدبوونی عەقید هاوکار بەدەستێکی خیانەتکار لەنێو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا بەو شێوە دڕندانەیە کە هەموو لایەک دەیزانن، کارەساتێکی ناخهەژێن و غەدرێکی چاوەڕوان نەکراوبوو، لە پەیوەندیدا بە پایتەختی ئاسایشی هەرێم و ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە زەنگێکی مەترسیدارە و بەرپرسیاریەتی گەورە دەخاتە ئەستۆی ھەموو لایەکمان.” هاوکات بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف ئاماژەیان بەوە دا کە کەیسی شەهید هاوکار بە سیاسی نەکرێت و نەکرێتە قوربانیی بەرژوەندیی شەخسی و حیزبی و داوایان کرد، “ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە قێزەونە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.”
به فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوان له كهناراوهكانی سوڵتاننشینی عومان هێرش كرایه سهر كهشتییهكی نهوت ههڵگر، كه خاوهنهكهی بازرگانێكی ئیسرائیلییه. كهشتییهكه ئاڵای لیبیریای ههڵكردووه و به ناوی كهشتی "باسیفیك زیركۆن" نهوتی گواستووهتهوه و ئێوارهی دوێنێ سێشهممه هێرشی كراوهته سهر. بهرپرسێكی ئهمنیی باڵا له بارهی رووداوهكهوه، رایگهیاندووه، ئهو هێرشه ئێوارهی دوێنێ بووه و كهشتییهكه كاری بۆ كۆمپانیای "ئیسترن باسیفیك چیبینگ" كردووه، كه نووسینگهی سهرهكی له سهنگاپووره و كهشتییهكه موڵكی بازرگانی ناوداری ئیسرائیل "ئیدان عوفر"ـه. فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندیی ئهمهریكا، براد كوبر له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی ئهلجهزیرهی قهتهری رایگهیاند، هێرشهكه كراوهته سهر كهشتییهكی مهدهنی، كه له تهنگهیهكی ههستیاردا بووه و ئهو هێرشه ئاماژه بۆ چالاكییه ههراسانكارییهكانی ئێران. لهو بارهیهوه، ئاژانسی ههواڵیی رۆیتهرز بڵاویكردووهتهوه، كهشتیگهلی پێنجهمی ئهمهریكا زانیاری له بارهی ئهو رووداوهوه ههبووه. رۆیتهرز لێدوانی له بهرپرسێكی ئیسرائیلی وهرگرتووه، بێ ئهوهی ناوی بڵاوبكاتهوه، رایگهیاندووه، ئێران له رێگهی فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانهوه، كه له ههمان ئهو جۆری فڕۆكانهیه، داویهتی به رووسیا بۆ ئهوهی دژی ئۆكرانیا بهكاری بهێنێت، هێرشهكهی ئهنجامداوه.
کاتژمێر 04:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن و پاککردنەوەی رێڕەوی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی سابیراوەی شەقڵاوە مینێک بە چوار ژینگەپارێزدا تەقییەوە و بریندار بوون. شوان جەمال، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرتووش کە کاری کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەکات رایگەیاند، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شەقڵاوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە. هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گوتیشی، ساچمە بەر جەستەی بریندارەکان کەوتووە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. ئاماژەی بەوەش دا، ژینگەپارێزکان کوردن و خەڵکی شەقڵاوەن. بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرتووش گوتی، مینەکە هیی سەردەمی رژێمی پێشوو بووە لە نێو ئاودا بە ژینگەپارێزەکان تەقیوەتەوە. ژێدەر رووداو
بهڕێوهبهرایهتی شارهوانی 2ی ههولێر، ئاگادارییهكی بۆ ههوڵاتییانی سنووری شارهوانییهكهیان بڵاو كردووهتهوه و تێیدا هاتووه، "بەهۆی نزیکبوونەوە لە وەرزی زستان و بارانی بەلێزمە و مەترسی گردبونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، لەژێر فەرمان و چاودێری وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر و سەرۆکایەتى شارەوانى و بەرێوەبەرى شارەوانى دوو، داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکەمان دەکەینەوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازراو گردبونەوەی ئاو و لافاو لە هەر سات و وەختێک بێ پەیوەندی بکەن بە تیمەکانمان بەو ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە: 1-ئارام رسول بەرێوەبەری شارەوانى دوو/ ژمارەى مۆبایل ? (07504690093)2-رێدارعبدالکریم لێپرسراوى خزمەت گوزارى/ ژمارەى مۆـایل ? (07501552178) بۆ هاوڵاتیانى گەڕەکەکانى (نوسەران "حاکماوە"9ی حوەزیران، بەختیارى، گەرەکى284 نازناز، کورانى عنکاوە، صلاالدین، بەشێک لە گوندى رەشکین)، پهیوهندی بكهن به ژمـارەى مۆبایل/ ? (07507975711) بۆ هاوڵاتیانى گەڕەکەکانى (کوێستان، مەلایان، ئارى، شۆرش(کنیسە)، سهڵاحهدین، 60مەترى شەقامى سوورچیان)، پهیوهندی بكهن به ژمارەى مۆبایل ? ( 07504751313 ) بۆ هاوڵاتیانى گهڕەکەکانى (جووتسایدى بهحرکەى نوێ، کەرک، گوندى کەرک، کەرکى نوێ، گوندى زەرزا، کورانى نوێ، قەرەبووى گەنجان، شەقامى 120 مەتری و 150مەترى) پەیوەندى بكهن به ژمـارەى مۆبایلی ? (07507721101) ههروهها هاوڵاتیانى گوندى گردجوتیار، دهتوانن پەیوەندى بكهن به ژمارەى مۆبایلی ? (07504568557)
دەقی راگەیەندراو: ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥ی ١١ی٢٠٢٢ ، بەخۆشحاڵییەوە پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکردن)ی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد، ئەم پڕۆژە یاسا پەسەندکراوە بەشێک بوو لە ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان .بەڕاسپاردەی رێزدار "مەسرور بارزانی " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستمان بە ئامادەسازیی کرد و بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێردرا بۆ پەرلەمانی کوردستان. ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە سوپاسی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی و تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی شورای هەرێم و هەموو ئەو ئەکادیمیست و ناوەندانە دەکەین، کە بەسەرنج و تێبنییەکانیان پڕۆژە یاساکەیان دەوڵەمەندتر کردووە، هەروەها لەگەڵ دەست بەکاربوونمان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە هەوڵماندا کە پڕۆژە یاساییەک پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی ببێتە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ دانانی بناغەی سیستەمێکی پەروەردەیی کوردستانی ، کە وابکات بۆ کەرتی پەروەردە سەقامگیری دروست بکات و سوود لە پرۆژەکانی ڕابردوو لەم بوارە و لە ئەزموونە یاساییەکانی چەندین دەوڵەت وەرگیراوە، لە نوێوە پرۆژەکە لە وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەم نوسرایەوە و لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی لە بارەوە کرا و پاشان تیمێکی بچوکراوە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەرێز وەزیری پەروەردە بە چڕی کاری تێدا کرا و دەیان شەو کارکردن تا کاتژمێر (١)ی شەو بەردەوام بوو بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونەکان و گفتوگۆی بیرۆکەکان ، سەرەنجام هەوڵماندا پرۆژە یاساییەکی پەروەردەیی کوردستانی پێشکەش بکەین وە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیاتر رێکخستنی کەرتی پەروەردە و ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی پڕۆژە یاسایەکی پەروەردە و فێرکردنی پەسەندکراوی پەرلەمانە کە لە ١٨١ ماددە پێکهاتووە ، کە پڕۆژە یاسا پەسەندکراوەکە دید و فەلسەفە و ئامانج و تێروانینی بۆ بونیادنانی تاکێکی نیشتمانی کوردستانی بڕوا بە دیموکراسی بە دادپەروەری و پێکەوەژیان و ژینگەپارێزی و بیرکەرەوە داناوە ، ئەم پڕۆژە یاسا پەسەندکراوە ڕەچاوی هەموو رێکەوتننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی کردووە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و مافەکانی منداڵان و خاوەن پێداویستی تایبەت، و بابەتی کوالێتی و رێکخستنەوەیەکی دیکەی گرنگی بواری خوێندنی ناحکومی و مافی خوێندنی بەزمانی دایک بۆ قوتابیانی پێکهاتەکان لەخۆگرتووە، کە بەشێوەیەکی گشتی وەزارەتی پەروەردە لە پاش بڵاوبوونەوەی فەرمی لە وەقائعی کوردستان پابەند دەبێت بەجێبەجێکردنی ماددە و بڕگەکانی یاسای پەروەردە لە هەرێمی کوردستان ،کە ئومێد دەکەین وەچەرخانێکی جۆری لە پرۆسەی پەروەردە لەخۆ بگرێت.سوپاس بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی ڕۆڵیان هەبوو ، بە هەر شێوازێک بێت ، لە دانانی ئەو پرۆژە پەسەندکراوە و پیرۆزبایی لەسەرجەم پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان دەکەین. وەزارەتی پەروەردە ۱٥ی۱۱ی۲۰۲۲
ئهمڕۆ سێشهممه (15ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان له گشتاندنێكدا كه ئاراستهی سهرجهم وهزارهت و فهرمانگه نهبهستراوهكانی به وهزارهت كردووه، گشتاندنی ژماره 16ی ساڵی 2022ی پێشووی خۆی ههمواركردووهتهوه. له گشتاندنهكهی وهزارهتی دارایی و ئابووریدا ئاماژه بهوهكراوه، ههر فهرمانبهرێك له چوارچێوهی یاسا و رێنماییهكان، بڕوانامهی بهرزتر بهدهست بهێنێت، بڕوانامهكانیان ههمواردهكرێتهوه و دهرماڵهی بڕوانامهیان بۆ خهرجدهكرێت. ههروهها وهزارهتی دارایی و ئابووری جهختی لهسهر ئهوهكردووهتهوه، وێڕای ههمواركردنهوهی بڕوانامه و خهرجكردنی دهرماڵه بهڵام گۆڕینی ناونیشان و بهرزكردنهوهی پلهیان بۆ ناكرێت، تاوهكو لهلایهن ئهنجوومهنی وهزیرانهوه بڕیار لهسهر پله بهرزكردنهوهی فهرمانبهران دهدرێت.
ئاگرێكی گەورە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەوە، تائێستا باسی زیانی گیانی نەکراوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن کە سەرچاوەکەی کافتریایەکی شوێنی پێشوازی بووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢٤٣ لیتر نەوتی سپی دابینکردووە و لەو بڕەش ٢١ ملییۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ١٠٦ هەزار و ٧٥٨ خێزاندا دابەش کردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ناوچەکاندا دابەش بووە.لە پارێزگای هەولێر بڕی ٨ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ٦٤٠ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٤٨١ هەزار لیتری بەسەر ٣٧ هەزار و ٤٠٥ خێزان دا دابەشکراوە.لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی ٩ ملیۆن و ١٥٩ هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکو ئێستاش بڕی ٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار لیتر بەسەر ٥ هەزار و ٧٤٥ خێزاندا دابەشکراوە.لە پارێزگای دهۆکیش بڕی ١٠ ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ٦٠٣ لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ٤٣ هەزار و ٦٠٨ خێزان دا دابەش کراوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کە بڕێک پارەو ئاڵتون ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی: دوای ئەوەی بڕێک پارە لەلایەن کەسێک دۆزرایەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە. هاوڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب بڕێک پارەو ئاڵتونی لێ ون دەبێت، دواتر لەڕێگەی یەکێک لەشۆفێری هێڵی پاسەکانی سلێمانییەوە لەناو ئۆتومبێلەکەیدا دەیدۆزێتەوەو ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەکات، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش بەئەمانەتەوە ڕادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە کەبڕی (٧٫٩٥٠٫٠٠٠) حەوت ملیۆن و نوسەدو پەنجا هەزار دینارو بڕک ئاڵتون بووە. هاوڵاتییەکەش سوپاسی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ئەو شۆفێرەشی کرد که بەبێ کەموکوڕی پارەو ئاڵتونەکانی بەدەست گەیشتۆتەوە.. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە: پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت . شایەنی باسە تۆمەتبار ٥٧ قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی ٧ / ٢٠٢٢ بوە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون. لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبوی ١٩٩٩ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی -ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە نوێکراوەکان بۆ سەر کوردستانی عێراق دەکات کە سوپای پاسداران ئەنجامی داون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێ: ئەم هێرشانە پێشێلی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن و دەبێت بوەستێن.هاودەنگی تەواو لەگەڵ خەڵکی کوردستان و عێراق.
ڕۆژی سێشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکوومەت دووپات کردەوە. هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایە ڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.