Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13729 بابەت
هەواڵ
09-05-2024

داوا لە عێراق دەكرێت هاوشێوەی كوردستان گرنگی بە سەوزایی بدات

هۆشداری لەبارەی كەمبوونەوەی سەوزایی لە عێراق دەدرێت و داوا دەکرێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت. ڕێكخراوێكی ژینگەپارێزی بەناوی ڕوانگەی عێراقی سەوز، هۆشداری لەبارەی كەمبوونەوەی سەوزایی لە عێراق دەدات، داوا دەكات سوود لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بواری سەوزایی وەربگیرێت. ڕاشیگەیاندووە، "كەمتەرخەمیی حكومەتی عێراق و هاووڵاتییان و زۆربوونی شوێنی نیشتەجێبوون وای كردووە، ڕێژەی سەوزایی كەم ببێتەوە". شایەنی باسە، ڕێژەی سەوزایی لە عێراق بەجۆرێك كەمبووەتەوە كە لە باخچەكانی ناو شارەكان تەنیا دەگاتە لە %38 و ئەو ڕێژەیەش كەمترە لە ستانداردی جیهانی. ئەمە لەکاتێکدایە، له پێنج ساڵی ڕابردووی كاركردنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كار و چالاكیی زۆر لە بواری ژینگە كراون، ڕووبەری سەوزایی گەیشتووەتە 18%، لەكاتێكدا ستانداردی جیهانی بۆ ڕێژەی سەوزایی 15% یە.

هەواڵ
08-05-2024

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، نیگەرانیمان بەرامبەر سووتانی بازاڕی دێرینی قەیسەریی هەولێر و هاوخەمیمان لەگەڵ زیانلێکەوتووان دەربڕی و دووپاتمان کردەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەی پێویست لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە بکەن، لە هەمانکاتیشدا سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری و ئاسایش و پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆمان کرد و جەختمان لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و ڕێکارەکانی پاراستن و سەلامەتی لە سەرتاسەری هەرێم کردەوە بە تایبەتی لە شوێنە گشتیەکان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوە دڵتەزێنانە. هەروەها ئاماژەشمان بەوە دا کە هەوڵ دەدەین بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ، ئەو بازاڕە مێژوویی و شوێنەوارییە نۆژەن بکرێتەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و ئەنجامی دوا کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولا لە بەغدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتە نانەوتییەکان و بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم . دووپاتمان کردەوە کە هەرچی ئەرک و پابەندییە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێی کراون و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و چیتر هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی، نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی مووچە.دواتر لەلایەن بەڕێز ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە حەفتەی ڕابردوو سەرۆکایەتی شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ بەغدا ، ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەیان و گفتوگۆکانیان لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە دەستپێشخەرییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و چۆنیەتی هاوبەشیپێکردنی لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ و بەدواداچوونەکانیان بۆ خەرجکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نیسان و تەرخانکراوەکانی دیکەی هەرێم لە خەرجیی تەشغیلی وپڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی پەرەپێدانی هەرێمەکان بە گوێرەی خشتەکانی هاوپێچی یاسای بودجە خستەڕوو، کە چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی کۆبونەوەکانی بەغدای تێدابوو.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و شاندەکەی، جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی لە بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵیی بەجێگەیاندووە و بەردەوام تەرازووی پێداچوونەوە( میزان المراجعة)ی مانگانەی خۆی بە پەسەندکراوی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بە زانیاری تەواو لەسەر داهات و خەرجییەکان و ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەموو داتا و زانیارییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان بە گوێرەی یاسای بودجە، ئیتر چاوەڕێین حکومەتی فیدڕاڵ لە زووترین کات، بڕیاری خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم بدات لە پێش هەمووشیانەوە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر.سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێميش، بەڕێز عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، وردەکاری و ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە خستەڕوو. ئاماژەی بەوە دا کە لە لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ڕێککەوتین ئەو بانکەش بەشداربێت لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەژماری من، پرۆسەکەش بەردەوامە. ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بەشداریکردنی بانکی بازرگانی عێراق لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بانکێکی حکومی فیدڕاڵیە.سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر لە ناردنی زانیاری پێویست لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی تیمی تەکنیکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم وپێشکەشکردنی کارئاسانیی پێویست لەمبارەیەوە. بڕگەی دووەم گفتوگۆکردن بوو لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان گەیشتۆتە 30 هەزار و 672 فەرمانبەر، کە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکی هاوبەش لەلایەن وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکرابوو و وردەکارییەکەی لە لایەن سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنەوە خرایەڕوو.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ داخوازی فەرمانبەرانی گرێبەست کە هێزێکی کاری بەرچاون لە ناو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و بە گرنگیەوە لە ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیان دەڕوانێت، لەم ڕوانگەیە و لە پێناوی گەڵاڵەکردنی بڕیارێکی دروست لەمبارەیەوە لە ڕوویی یاسایی و کارگێڕیی وداراییەوە تا ئەم فەرمانبەرانەش، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەکانیان پارێزراو بێت، ئەنجومەن بڕیاریدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پێویست بۆ دەستنیشانکردنی مەرج و ڕێکار و میکانیزمی گونجاو بۆ بەهەمیشەییکردنی ئەو فەرمانبەرانە بكات کە بە ڕێکارە یاساییەکان دەتوانن ببنە هەمیشەیی و پێویستە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیەش لە ماوەیەک کە لە 15 ڕۆژ تێپەڕنەکات تەواو بکرێت و دواتر بخرێتەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات. لە کۆتاییدا بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاپۆرتێکی پوختی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد لەبارەی ئەنجامی سەردانی ئەمدواییەی شاندی وەزارەتەکەیان بۆ بەغدا تایبەت بە بابەتەکانی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم و بەگەڕخستنی پڕۆژەکانی بەنداو لە هەرێم و برەودان و دروستکردنی پڕۆژەکانی ئاودێریی لە هەرێم و سوود وەرگرتنی جووتیاران لە دەرفەتەکانی خزمەتگوزارییە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و شاندی وەزارەتەکەی بۆ هەوڵ وماندووبونیان، جەختیکردەوە کە ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە مافە دەستووریەکانی هەرێم دابین بکات لە سوودمەندبوون لە پڕۆژەکانی بەنداو و ئاودێریی و داکۆکیکردن لە ماف وشایستەکانی جووتیارانی هەرێم لە بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم وسوودمەندبوونی جووتیاران لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییە کشتوکاڵیانەی لە بەغدا بۆ جووتیارانی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەستەبەر کراون. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2024/5/8

هەواڵ
08-05-2024

بانکی تی بی ئای  بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی: بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی، نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کرا. بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت. ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق.ئێمە خۆشحاڵین بەم هاوبەشییە و ئەو سوودانەی کە لەم ڕێگەیەوە بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگات. وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان٢٠٢٤/٥/٨

هەواڵ
08-05-2024

جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار گۆڕانکاری بەسەرداهات

ئەمرۆ چوارشەممە 8/5/2024 نرخی دۆلار و دراوە جیهانیەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە: 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 145,500 دیناری عێراقی 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 155,000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 179,000 دیناری عێراقی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بە 4,400 دیناری عێراقی 100 ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 2,400 دیناری عێراقی

هەواڵ
08-05-2024

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8 ی ئایاری 2024، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێ دەكات.بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی دواپێشهاتەكانی بابەتی مووچە و دارایی و پابەندییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و ئەنجامی دواكۆبوونەوەی شاندی تەكنیكیی هەردوولا لە ڕێكەوتی 27 ی نیسانی 2024 لە بەغدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری داهاتە نانەوتییەكان و بەبانكیكردنی مووچەی هەرێم.بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تاووتوێكردنی بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.بڕگەی سێیەم خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەبێت سەبارەت بە سەردانی شاندنی وەزارتەكەیان بۆ بەغدا، تایبەت بە بابەتەكانی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران و بەگەڕخستنی پرۆژەكانی بەنداو و ئاودێری لە هەرێم و سوودوەرگرتنی جوتیاران لە دەرفەتەكانی خزمەتگوزارییە كشتوكاڵییەكان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق. فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵ
08-05-2024

شەپۆلێکی نوێی ئەنفلۆنزا لە جیهان بڵاودەبێتەوە

زانایانی ئەمەریکی: مرۆڤایەتی خۆی بۆ شەپۆلە نوێیەکەی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە ئامادە نەکردووە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمەریکا، تاوەکو ئێستا لە 34 کێڵگەی بەخێوکردنی مانگا لە 9 ویلایەتی ئەمەریکادا ئەنفلەوەنزاکە بڵاوبووەتەوە کە بە ڤایرۆسی جۆری، "ئەی ئێچ فایف ئێن وەن" ناسراوە، بووەتە مەترسییەکی جددی و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەناو مرۆڤدا تادێت زیاتر دەبێت، و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە یەکی نیسانی ئەمساڵدا یەکەم حاڵەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی بۆ مرۆڤ لەئەمەریکادا تۆمارکرد. زانایانی زانکۆی ئیمۆری ئەمەریکاش دەڵێن، مرۆڤایەتی هێشتا خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئامادە نەکردووە، چونکە ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەناو مرۆڤدا بە ئەگەرێکی لاواز دەبینرا، بەڵام ئێستا مەترسییەکە جددییە. شەپۆلەکانی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بەوە ناسراون کە بە کەمی بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە، بەڵام کاتێک تووشی مرۆڤ دەبێت کوشندەیە.

هەواڵ
07-05-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. باڵیۆزی ئیسپانیا پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

هەواڵ
07-05-2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران كۆبووه‌وه‌

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه‌‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بايه‌خه‌وه‌ كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن. دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵ
06-05-2024

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌روی...

ئه‌مرۆ دووشەممە 5/6 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له‌ گایه‌ر فیه‌لد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی( Medical Aid Initiative Norway) کرد.لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا . سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی‌ مرۆیی‌ و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان. سەرۆکی حکومەت هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه‌ به‌ لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی‌ مرۆیی ئەنجام دەدەن.

هەواڵ
06-05-2024

ڕاگەیێنراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەری

ئەمرۆ دووشەممە، 6/5/2024 پارێزگای هەولێرەوە، لە بارەی سووتانی “بازاڕی قەیسەرى” ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 2024.5.5، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەرى شاری هەولێر کەوتەوە، دەمودەست تیمەکانی (بەرگریی شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، زێڕەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، شارەوانی) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هەوڵى ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت، دواى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە لیژنەیەکى تایبەت بە خەمڵاندنى زیانەکان پێکهێنرا و بەپێى دواین ئامار لە کۆی زیاتر لە (4000) دوکان، (227) دوکان و (7) کۆگایى بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆش دوای خەمڵاندنی زەر و زیانەکان دەست بە پاککردنەوەى تەواوی بازاڕەکە کراوە. سوپاس بۆ “خودا” لە ڕوودانی ئەو کارەساتە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆى قەرەباڵغێەکى زۆرى هاوڵاتییان لە شوێنى ڕووداوەکە، (132) کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی، بریندار بوون و بەشێکیشیان بە هۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستیان تێکچوو، و هەرزوو لە لایەن تیمەکانی تەندروستی لە شوێنی ڕووداوەکە (117) كەسيان چارەسەرکران و (15) كەسى تريشان کە پێویست بوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتن و چارەسەری پێویستیان بۆ وەرگیرا. وێڕای دەستخۆشیمان لە تیمەکانی (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ، تەندروستی، شارەوانی، قائیمقامیەتى ناوەندى، پۆلیسى شارەوانى، قەیرانەکانى پارێزگا، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، ژینگە پارێزى) لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و بە هاناوەچوونی دوکاندار و زیانلێکەوتووانى بازاڕکە، هاوڵاتییانی شارى هەولێر دڵنیا دەکەینەوە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنى قەبارەی زیانە ماددییەکان پێکهێنراوە و لەو نزیکانە دەرەنجامەکانى ئاشکرا دەکرێت. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر2024.5.6

هەواڵ
06-05-2024

هاتووچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتیان: تکایە سەردانمان مەکەن

بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکە لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێت، ڕاییکردنی مامەڵەی ‌شۆفێران لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاگیرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نزیکەی کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 06-05-2024، هه‌وره‌برووسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داوە، ئەوەش بووەتە هۆی ڕاگیرانی ڕاییکردنی مامەڵەی ‌هاووڵاتییان. بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری داوا لە شۆفێران دەکات، سەردانیان نەکەن "تا ئەوکاتەی سیستەم و هێلی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار". بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕەتی کردووەتەوە هەورەبرووسکە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لە هیچ هاووڵاتییەکی دابێت و گوتی، ئەوەی ڕوویداوە، تەنیا هاووڵاتییەک بووراوەتەوە، پاشان هاتووەتەوە هۆش خۆی.

هەواڵ
05-05-2024

لەناو بازاری هەولێر کەسێک کوژرا

لەڕووداوێکی تەقەکردندا، هاووڵاتییەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هەولێر کوژرا. هەر لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەڕووداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتی (ئیدریس ئەسعەدۆک سالح ) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ع ، س، أ) کوژرا، دوای تاوانەکەش، بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

1 2 ... 205 206 207 ... 1144 1145