بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەپۆلێکی تری گەرما باشووری کوردستان دەگرێتەوە و لە سنووری گەرمیان و کەرکووک دەگاتە 48پلەی سیلیزی. ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، لە پێنجشەممەوە شەپۆلێکی تری گەرما کوردستان دەگرێتەوە و لە سنوری گەرمیان و کەرکوک دەگاتە 48پلەی سیلیزی و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. ئەژی چەتۆ وتی" لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، پلەی گەرما لەنێوان 42 بۆ 46 پلە دەبێت، بەڵام لە سنوری کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، پلەی گەرما دەگاتە 48پلەی سیلیزی". هەفتەی رابردوو یەکەم شەپۆلی گەرما کوردستانی گرتەوە، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە پلەی گەرما تا 45 پلە بەرزبووەوە، بەڵام لە گەرمیان و کەرکووک پلەی گەرما گەیشتە 50 پلەی سیلیزی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پابەندین بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە و سندوقی خانەنشینیش رێکدەخەینەوە. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە و سندوقی خانەنشینیش رێکدەخاتەوە. جوتیار عادل وتیشی: گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بەگوێرەی دەستوور بەردەوام دەبێت و هەروەها حکومەتە سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی. لەبارەی پلە تایبەتەکانیشەوە وتی: دامەزراندنی پلەی تایبەت بەپێی پەیڕەوی تایبەت دەبێت و لەمەودا کەسی گونجاو بۆ لە شوێنی گونجاو دادەنرێت.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەردەوامە و خۆپیشاندەران ڕۆژ بە ڕۆژ سوورتر دەبن لەسەر ناچارکردنی سەرۆک بە دەست لە کارکێشانەوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی دۆسیەی گەندەڵییەوە دەدریتە دادگا، هەزاران خۆپیشاندەری ئیسرائیلی رۆژی سێشەمە لە نزیک شوێنی مانەوەی نەتانیاهو لە ئۆرشەلیم گردبوونەوە و داوایان کرد دەست لەکار بکێشێتەوە. خۆپیشاندەران بە سلۆگانی "وەزیری تاوان" لەبەردەم شوێنی مانەوەی ناتانیاهو گردبوونەتەوە و چەند رۆژێکە بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان. بنیامین نەتانیاهو، بە وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڕێیەکی ملیاردێری خۆی و بەکارهێنای پۆستەکەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ناوەندێكی راگەیاندنەوە تۆمەتبارکراوە، بەڵام ناوبراو ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.
سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تاکو ئێستا نۆ هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون. محەمەد میرزابەیگی، سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران بە ئاژانسەکانی ئێرانی راگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تائێستا نۆ هەزار پەرستار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیان تەندروستییان ناجێگیرە و توانای کارکردنیان نەماوە.میرزابەگی ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو جیهان دوای بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تریان هەیە، زۆرترین ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدان لەناو ستافی تەندروستیدا بووە و تا ئێستا 140 پزیشک لە ئێران بە کۆرۆنا مردوون. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کێشەی کەمی پەرستاری هەیە، ئێستا بۆ هەر 1000 نەخۆش 3 پەرستار هەن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 24 کاتژمێردا 2110کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 87 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" 1839 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە". تا ئێستا لە عێراق 83867 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 52601 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 3432تووشبووش مردوون.
قائیمقامی كەلار، شەهاب حاجی ئەحمەد لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆریی میدیایی باڵكێش، سەبارەت بە دەستبەكار بوونی وەك قایمقامی نوێی كەلار باسی دۆخی تەندروستی خۆی و شاری كەلار و هەروەها دۆخی پێدوایستیەكانی شارەكەی دەكات و باسی ئەو هاوكارییانە دەكات كە لەلایەن حزب و خەڵكەوە بە شارەكە گەیشتووە. باڵكێش: ئێستا دۆخی تەندروستی جەنابت چۆنە؟ قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باشم و توانیم زاڵببم بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا و خۆم و خێزانەكەم بەتەواوەتی توانیومانە ڤایرۆسەكە تێپەرێنین . باڵكێش: بەگشتی دۆخی تەندروستی كەلار چۆنە؟ قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: لە راستیدا لەماوەیی رابردوودا دۆخی تەندروستی كەلار زۆر خراپ بوو بەتایبەتی كەلەم چەند رۆژەیی رابردوودا لەماوەی 24 كاتژمێر دا 10 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا و چەندین كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی هاوكاریەكانی شێخ لاهور هاوسەرۆكی یەكێتی و چەندین خێرخواز و رۆژنامەنوس توانیمان هاوكاریی تەواوەتی بۆ خەڵكی ناوچەكە دابین بكەین. باڵكێش: هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی چۆن هاوكاریی ئێوەی كردووە؟ قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە ماوەی چەند ڕۆژیی رابردوودا سەردانی قایمقامیەتی كەلاریی كرد و هاوكاریی زۆریی بۆدابین كردین و لەگەڵ ئەو هاوكاریانەشدا مووچەی شەش مانگی كارمەنانی نەخۆشخانەی تایبەتی كەلاریی دابین كرد، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە شێخ لاهور بەڵێنی پێداین هاوكاریی تەواوەتیمان بكات لە هەموو بوارەكاندا وبەردەوام ئاگای لە شارەكەمان بێت. باڵكێش: ئایا حكومەت هاوكاریی تەواوی ئێوەی كردووە؟ قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: بێگومان حكومەتی هەرێم هیچ كەمتەرخەمیەكیان نەبووە و پارەو پێداویسیتی پزیشكیان بۆدابین كردووین زۆر سوپاسیان دەكەین بەڵام داواكاریین كە پێداویستی زیاتر بۆ شارەكە دابینبكرێت. باڵكێش: ئایا دەتوانن بە تەواوەتی كۆنترۆڵی كۆرۆنا بكەن؟قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: بێگومان هەوڵی تەواوەتی دەدەین و كاریی زۆرباشیشمان بۆ كردووە ئەوە دوو رۆژە دۆخەكە خەریكە ئاسایی دەبێتەوە بە هەوڵی هەموو لایەك و رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و كەسانی خێرخوازی. باڵكێش: چ پەیامێكت هەیە بە خەڵكی كەلار؟ قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: داوا لە خەڵكی شاری كەلاریی خۆشەویست دەكەم هەموو شتێك بكەن بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین زاڵبین بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان ببن و هەوەها داوا لە خەڵكی دەست رۆشتوو سەرمایەدار و خێرخواز دەكەم دەستیان لە شارەكەمان بەرنەبێت و هاوكارییمان بكەن بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە بتوانین دۆخەكە چارەسەر بكەین
ههندێك بهڵگهی دزهپێكراو، ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن، بهرپرسانی ئهمنیی ئهمهریكا له سهروبهندی كوژرانی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی پێشووی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادهكاریان كردووه، بۆ رێگرتن له ههر هێرشێكی تۆڵهستێنی ئێرانی لهسهر خاكی ئهمهریكا. قاسم سولهیمانی، بهرهبهیانی 3ی كانوونی دووهم/ یهنایری 2020، له فڕۆكهخانهی بهغدا له لایهن فڕۆكهكانی ئهمهریكاوه كرایه ئامانج. گۆڤاری ناشیۆناڵ ئنترست، له راپۆرتێكدا بڵاویكردووهتهوه، بهرپرسانی ئهمنی ئهمهریكا پێشبینیان كردووه، ئێران له خاكی ئهمهریكادا كردهی تۆڵهئهستێنی ئهنجام بدات. به گوێرهی راپۆرتی گۆڤارهكه، له 1980هوه تا ئێستا ئێران و ئهو هێزانهی پشتیوانیان دهكات، هیچ كهسێكیان لهسهر خاكی ئهمهریكا نهكوشتووه. بهرپرسهكان بڕوایان وابووه، رێبهرایهتی ئێران هیچ فهرمانێكی لهو بارهیهوه دهرنهكردووه، بهڵام ئهگهر ههڕهشه له سهر بوونی درووست بێت، رهنگه فهرمانی لهو جۆره دهربكات. ههرچهنده ئهمهریكا ئێران به گهوره پشتیوانی تیرۆر له جیهاندا وهسف دهكات، بهڵام له 1980هوه ئێران و هاوپهیمانهكانی هیچ كردهیهكیان له سنووری ئهمهریكا ئهنجام نهداوه. زیاتر سهرنجیان لهسهر ئهفریقا، ئاسیا و ئهمهریكای لاتین بووه. به گوێرهی بهڵگهنامه دزهپێكراوهكان، بهرپرسانی ههواڵگری ئهمهریكا بڕوایان وابووه، كوژرانی قاسم سولهیمانی بهزاندنی هێڵی سووره به نسبهت ئێرانییهكانهوه. جۆرێكه له ههڕهشه بۆ سهر بوونی ئێران و ههژموونی له خۆرههڵاتی ناوهڕاستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات و پێکەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن. دواتریش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە. سەرەتای ئەمساڵ، میدیاکانی فەرەنسا ئەوەیان بڵاوکردەوە، لە مانگی حەوت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەچێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن. ساڵی رابردووش، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبوووەوە.
بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، وڵاتانی بەنگلادیش، هیندستان و نیپاڵ تووشی زیانێکی زۆربوون، بەڵام پشکی شێر بەر بەنگلادیش کەوت کە زیاتر لە 30٪ی وڵاتەکەی ژێر لافاو کەوتووە و زیانی بە چوار ملیۆن کەس گەیاندووە. نزیکەی هەفتەیەکە بارانی بە خوڕ ئەو وڵاتانەی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چوار ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە، هەزاران کەس ئاوارەبوون، سەدان کەسیش مردوون. لافاوەکە بەشێک لە وڵاتانی هیندستان و نیپاڵیشی گرتۆتەوە. کەشناسان دەڵێن: لە یەک دەیەی رابردوودا لافاوی هاوشێوە لە بەنگلادیش دروست نەبووە.
دوای ئەوەی قائیمقامی قەزای كەلار خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنابوون رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە و دوایین پشكنینیان نێگەتیڤ بووە. شەهاب حاجی ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش تووشبوونی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەم و پاسەوانەکانم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای 15 رۆژ لەخۆ کەرەنتینە کردن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵا پێیان راگەیاندم کە بەندە و ئەندامانی خێزانەکەم نەخۆشیەکەمان تێپەڕاندووە".
لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین حەوت چەکداری داعش دەستگیرکران و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت:"ئەوانە پێشتر داواکراو بوون". ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەینراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، توانیویانە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین حەوت "تیرۆریست" دەستگیربکەن کە ئەندامی رێکخراوی داعش بوون و تۆمەتبارن بە مادەی 4ی تیرۆر. لە راگەینراوەکەدا هاتوو"لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئەو تۆمەتبارانە دانیان بەوەدا ناوە کە کردەی "تیرۆریستی"یان دژی هێزە ئەمنیە عێراقییەکان کردووە".
لقی کەرکوكی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایانگەیاند، شەوی سێشەمە لە نەخۆشخانەی جمهوری شاری کەرکوک رووداوێکی نەخوازراو روویدا، یەکێک لە مامۆستاکانی شاری کەرکووک سەر بە خوێندنی کوردی بە کەلەپچەکراوی بەدیار هاوسەرەکەیەوسە چاوەڕێی مەرگی خێزانی بوو تا گیانی لەدەستدا. لقی کەرکووکی یەکێتیی مامۆستایان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگەلەوەی ئەو کارە خاڵییە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، سووکایەتیشە بەرامبەر پرۆسەی پەروەردە. لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و بەبێ ڕێزی و سوکایەتی بە مافی مرۆڤی ناوبرد و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد لێکۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بکرێت و تاوانباران بە سزای یاسایی بگەیەنرێن. دوو رۆژ لەمەوبەر ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند کەتێیدا مامۆستایەک دەردەکەوت کە بەدیار ژنەکە تووشبووەکەی بە کۆرۆنا کەلەپچە کراوە تاوەکو ژنەکەی گیان لە دەستدەدا. ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.