نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێتنرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار 96 سەنت فرۆشراوە.
نرخی ئاڵتون وزیو ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 290 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 335 هەزار دینارنرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 373 هەزار دینار
یەكێك لە هەرە كەسایەتییە گرنگ و بەهێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خزمەتێكی گەورەیی بە بواریی پزیشكی و هەژارانی دونیا كرد 50 ساڵ بەبێ بەرامبەر خزمەتی بەهەژاران كرد ئێوارەی ڕۆژیی دووشەممە كۆچی دوایكرد. دکتۆرمحمد مشالی ناسراوە بە دکتۆری هەژاران لە ساڵی ١٩٦٧ لە کۆلێژی پزیشکی تەخەروجی کردووە بە پلەی یەکەم بەنمرەی(99.3%) ئەم دکتۆرە پەنجا ساڵە خەریکی عیلاج کردن و خزمەتکردنی هەژارانە بە بێ بەرامبەر لە کلینیکەکەی لە (طەنطا)ی وڵاتی مصر، بەڵکو خەرجیی داو و دەرمانەکانیشیانی دەدا و کەمتر لە یەک دۆلاری وەرئەگرت بۆ پشکنین لە هەرکەسێ کە توانای ماددی هەبووبێت . ڕۆژانە سەدان نەخۆش لەبەردەم عیادەکەی ڕیزئەبەستن کە دکتۆر لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە ئامادەیە، بۆ ئەوەی زۆرترین نەخۆش ببینێ محمد مشالی نە ئۆتۆمبێلی هەبوو نە تەلەفۆن، هەموو ڕۆژێک بە پیاده ڕێ دەکا بەرەو عیادەکەی کە تەمەنی هەشتا ساڵە . هەتا دوای ئەوەی یەکێ لە دەوڵەمەندانی خلیج بەو کارەی دکتۆر ئاشنابوو، دوو دەفتەر دۆلار و سەیارەیەکی پێ بەخشی . بەڵام دوای ساڵێک لە گەڕانەوەی خێرخوازەکە بۆ مصر بۆی دەرکەوت کە دکتۆر پارەکەی بەسەر نەخۆشی هەژاردا دابەش کردووە و سەیارەکەی داوە بە هەقی کڕینی ئامێری شیکاریی تاقیکەیی بە مەبەستی شیکارکردنی بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەکان . دکتۆر ئەڵێ: دوای تەخەروج بۆم دەرکەوت کە باوکم هەرچی تەکالیف و خەرجی دەرمانی نەخۆشییەکەی هەیە لە پێناو پێگەیاندنی مندا سەرفی کردووە کە دکتۆرێکم لێ دەربچێت، منیش بەڵێنم دا بە خودا کە فلسێک لە هەژاران وەرنەگرم . دکتۆرمشالی رۆژیی دووشەممە 28\7\2020 کۆچی دووایی کرد
ماریانۆ دیاز، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەیدا نەکرد. تووشبوونی یاریزانەکە لەکاتێکدا ئاشکرابوو کە یانەکە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن و مەشق بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە. دیاز دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، نەچووەتە راهێنانەکانی یانەکە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە، بۆیە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ یاری ناکات.
ئەمڕۆ وەزیریی ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێدەكرێت. بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش: عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دەگاتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆدەبێتەوە." باڵكێش زانیویەتی كە لە كۆبونەویە ئەمرۆیی نێوان وەزیریی ناو خۆیی عێراق وهەرێمی كوردستاندا باس لە پرسیی خاڵەسنورییەکان و گومرگ و کێشەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە هەرێم دەوام دەکەن و موچەیان لەسەر حکومەتی ناوەندییە گفتوگۆ دەکرێت، هەروەها پرسیی دۆخی هەرێم وعێراقیش بەگشتی تاوتوێ دەكرێت. سەردانی غانمی بۆ هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە پێشتر لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆیی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوو و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە و چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد
سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، ڕایگەیاند: دۆخی ئەمریكا بە دەست بێكاریی و ڤایرۆسیی كۆرۆناوە خراپە و ئەم سەردەمەی كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتی دەكات سەردەمێكی خراپە بۆ ئەمریكیەكان. نانسی پیلۆسی ، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا، ڕایگەیاند: دۆخی وڵاتەكەی تادێت روو لە خراپتر دەكات و تا ئێستاش هیچ هەوڵێكی جدی بۆ چارەسەر كردنی دۆخەكە نییە و لەوەتەی ترەمپ هاتووە وڵاتەكە خراپتر بووە. نانسی وتیشی: ترەمپ هیچ كارێكی باشی بۆ وڵاتەكەی نەكردووە و ئەوان پێویستیان بەكەسێكی سیاسیی سەركەوتوو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێـ جڵەوی وڵات بگرێـتە دەستو كاریی سیاسی و باش بۆ وڵاتەكەی و هاوڵاتیانی نیشتیمانەكەی ئەنجام بدات.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا. ڕایگەیاند، بەم نزیكانە هەواڵی خۆش دەربارەیی ڤاكسینی كۆڕۆنا دەبیستن و هەوڵەكانی وڵاتەكەمان چڕتر كردوەتەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند:وڵاتەكەی ئامادەكاریی تەواوی كردووە و هەوڵەكانی چڕتر كردوەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا و بەزوترین كات ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا بدۆزنەوە و بەم زوانە ئەو هەواڵە خۆشە بۆ كۆڕۆنا ڕادەگەیەنن. وتیشی: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەموو كارێكی باش و بەهێزیی كردووە بۆ ئەوەیی بە شێوەیەكی سەركەوتوانە ڤاكسینەكە بدۆزنەوە و چارەسەریی ڤایرۆسەكەی پێبكەن و ئەگەر بەتەواوەتی دۆزیشیانەوە ئەوا بۆ هەموو جیهانی بەكار دەهێنن. نزیكەی ساڵێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو بوەتەوە و سەرەڕای هەوڵە جدیەكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینێكی تایبەت بە كۆرۆنا بەڵام تاكو ئێستا هیچ ڤاكسینێكی یەكلاكەرەوە بۆ ڤایرۆسەكە نەدۆزراوەتەوە.
كۆماریی ئیسلامی ئێران حوكمی 8 ساڵ و 8 مانگی بۆ سێ چالاكوانیی ژینگەیی، ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، دەركرد ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی و بەشێک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان لە لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی سێ کەسیان ڕاگەیەندراوە. بە پێی ئەو حوکمە، ئامانج قوربانی رۆژنامەنووس و فەرمانبەری ئیدارەی ژینگەپارێزی کامیاران حوکمی ٣ مانگ و یەک رۆژ بەندکران، فازل قەیتاسی ئەندامی حیزبی وەحدەتی میللی حوکمی ٢ مانگ بەندکران و پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و سیروان قوربانی ئەندامی بەڕێوەبەریی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی حوکمی ٣ مانگ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە.
لە بۆرسەیەكی داعشدا لە پارێزگای ئەنبار، كە گروپێكی سوپای عێراقی كردبووە ئامانج ، فەرماندەیەكی باڵایی سوپای عێراق و دوو ئەفەسەر و سەربازێك كرانە ئامانج و كوژرانیدیا فەرمییەكانی عێراق لەسەر زاریی چەند بەرپرسێكی باڵایی سوپایی عێراقەوە ڕایانگەیاند: لە بۆرسەیەكی نهێنی و چەكداریی داعشدا ئەو فەرماندەیە و چەند سەربازێكیان كوژراون توانیویانە چەندین چەكداری داعشیش بكوژن و رووبەروویان ببنەوە و لەناویان ببەن. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە بۆسەیەکی ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی عەگبە لە قەزای هیت-ی رۆژئاوای ئەنبار، ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای 29ی فیرقەی 7ی هێزی زەمینی و ئەفسەرێک بە پلەی مولازم کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون. ئەو هێرشەیی چەكدارانی داعش لە كاتێكدایە كە پێشتر و لەچەند شوێنێكی جیاجیایی عێراق، فەرماندە باڵاكانی سوپایی عێراق كراونەت ئامانج و داعش كورزیی لە سوپای عێراق داوە.
دكتۆر عوسمان عەلی، سەرۆكی ناوەندی تاسك بۆ توێژینەوەی زانستی، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش، باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات و هەروەها باس لە هەڵەكانی عێراق و كورد دەكات لە قۆناغەكانی ڕابردوودا ، باسی ئەوە دەكات كە كورد دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ عێراقی نوێدا بكات. باڵكێش: پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق چۆن دەبینیت؟ دكتۆر عوسمان عەلی:بە گشتی دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دۆخێكی هەستیارە ئێستا ناتوانین بڵێین دۆخی پەیوەندیەكانیان لە ئێستادا زۆر باشە، لەبەر ئەوەی كە حكومەتی عێراق ئێستا كۆمەڵێك مەرجی بۆ هەرێمی كوردستان داناوە كەمەرجی زۆر قورسن كە هەرێم دەبێت جێبەجێیان بكات،بەغداد ئێستا دەبینێت حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر لاوازە، یەكەم لەبەر باروودۆخی نێودەوڵەتی و دووەمیش لەبەر بارودۆخی ئیقلیمی، ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندیەكی زۆر باشیی نییە لە گەڵ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتی توركیا. ئێستا پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد و ئەنكەرە هیچ عەیبێكی نییە و باشبوەتەوە، توركیا جۆرێك لە بۆچون هەیە دەڵێت: ئێمە دەبێت لەمە بەدواوە لەگەڵ بەغداد مامەڵەبكەین، نەك هەرێمی كوردستان، لە ڕاستیدا لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش مامەڵە دەكات بەڵام زیاتر گرنگی دەدات بە مامەڵە كردن لەگەڵ بەغداد. هۆكارێكی ترهەیە بۆ ئەوەی كە بەغداد نەتوانێت موچە بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان، ئەویش ئەوەیە كە بەغداد بەتەواوەتی لەوە تێگەیشتووە و هەستدەكات كە دووبەرەكی لە نێوان نێوماڵیی كوردیدا هەیە، بەغداد ئاگادارە كە پارێزگایی سلێمانی داوای جۆرێك لە لامەركەزیەت دەكات، كە دەتوانێت لە دواڕۆژدا ئەو لامەركەزیەتە بەرەو دوو ئیدارەیی ببات لە ناو هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش بۆ هەرێم خراپە بۆیە بەغداد ئەو هۆكارانەی هەیە و لە ئێستادا دەتوانین بڵێن نە پەیوەندیەكی خراپە نە پەیوەندیەكی باشە، لەبەر ئەوەی ئئەم حكومەتە نوێیە كە ئلە عێراقدا هەیە بەو شێوەیە خۆیی دەردەخات كە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا نییە. باڵكێش: هەرێم دەبێت چیی بكاتب ۆ ئەوەی بەهێز دەربكەوێت؟ دكتۆر عوسمان: بە بۆچونی من دەبێت تێگەیتنێك هەبێت لە هەرێمداوەك سازشێكی نیشتیمانی، ئەو سەركردایەتیانەی كە لە نێو هەرێمدا هەیە بەتایبەتی لە نێوان یەكێتی و پارتیدا كە لە یەكێتی كاك بافڵ و كاك لاهور سەركردەی یەكەمن و لە پارتیش كاك مەسرور و كاك مەسعود، دەبێت راستەوخۆ لەگەڵ یەكتردا مامەڵة بكەن. واتە دەبێـت پارتی دیموكراتی كوردستان مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەردوو سەركردەكەی یەكێتیدا مامەڵە بكەن،ئەوەی كە ئێستا هەیە كە پارتی دەیەوێت لەگەڵ بافڵ مامەڵە بكات، باشنییە و دەبێت پارتی لەگەڵ لاهوریش مامەڵە بكات. ئەگەر ئێمە پێوەرمان بۆ خیانەت لە 16ی ئۆكتۆبەر بۆ یارمەتیدانی بەغداد بووبێت، پێمان وابێت لاهور كردویەتی ، لاهوریش رۆڵێكی گەورەی هەبووە لەو كارەدا، دەبێت پارتی لەگەڵبافڵیشمامەڵە بكات چونكە لاهور هێزێكی گەورەی لەناو یەكێتیدا هەیە . ئێستا هەم حكومەتی هەرێمی و هەم حكومەتی عێراق پەیوەندیەكی بەهێزیان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە و بەبۆچونی من ئەمریكا نایەوێت هەرێمی كوردستان لاواز بێت، بەڵكوو دەیەوێت حكومەتێكی بەهێزی هەبێت بەڵام بەهێزبێت و لە ناو عێراقدا بێت،نایەوێت عێراق لاواز بێت و ناشیەوێت هەرێم لاواز بێت. ئەمریكا لەگەڵ ئەوەنییە كە هەرێمی كوردستان لاواز بێت و ببێتە دوو ئیدارە. لێرەدا دەبێت ئەمریكا بێتە نێوان یەكێتی و پارتی و رێكیان بخاتەوە و بچێتە بەغدادیش پێیان بڵێ كە لەگەڵ هەرێم ڕێككەوێت و یارمەتی هەرێمی كوردستان بدات، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواریی ئابوریەوە لە دۆخێكی زۆر زۆر خراپدایە. باڵكێش: ئایا تەنها هەرێم دەستوری پێشێل كردووە یان عێراقیش پێشێلی كردووە؟ دكتۆر عوسمان عەلی: ئەگەر ئێمە باسی شكاندنی دەستور بكەین ئەوا دەبینین ئەگەر هەرێم دووس ێ بڕگەی شكاندبێت، ئەوا عێراق لە 2007ەوە 51 بڕگەی دەستوریی لە بەرامبەر هەرێمی كوردستاندا شكاندووە. بۆنمونە ماددەی 140 حكومەتی عێراق جێبەجێی نەكردووە، كە دەبوو بیكات چونكە زۆر زۆر گرنگە، دووەم بودجەی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانی نەناردووە ئەوە كەمافێكی دەستوریە و هیچ پەیوەندی بە كێشمەكێشیی سیاسیەوە نییە،پەیوەندی بە بودجەی هەرێمەوە نییە و دەبێت بەودجەی تایبەتی هەبێت و دەبێت بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بودجەكەی دابین بكرێت چونكە پێشمەرگە بەشێكە لە سوپایی عێراق كە لە هەرێمی كوردستاندایە، ئەوەش شگاندنی دەستوریی عێراقە. شتێكی تریش هەیە زۆر گرنگە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت ئەنجومەنی فیدراڵی لە عێراقدا دابمەزرێت بەڵام تا ئێستا دانەمەزراوە، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەی دەستورییە.بۆنمونە ئێستا عێراق دەڵێت: باهێز بنێرینە سنورەكان ، ئایا ئەو هێزە هێزێكی نیزامی و ڕاستەقینەیە كە لە عێراقدا هەیە و دەیەوێت دەستوریەن بچێتە عێراق بێگومان ئەوەش گومان و كێشەیی گەورەیی لەسەرە،هەرێم مافیی ئەوەی هەیە كە رێگە بەمە نەدات. بۆ وەڵامی پرسیارەكەشت، هەرێمی كوردستان تاوانبارە لە پرسیی دەستوردا ، مادام هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و لە عێراقدا دژیت شتێك هەیە پێی دەوترێت دەستور دەبێت بە دەستور مامەڵە بكات، پێویستە مافە دەستوریەكانی خۆت بەدەست بهێنیت ، ئەگەر بەدەستت نەهێنا دەبێت بچیتە مەحكەمەی فیدڕاڵی لە عێراق بۆ ئەوەی شكات لە عێراق بكەیت. بەدەر لەوەش مادام هەرێم بەشێكە لە عێراقی فیدراڵ دەبێت داهاتەكانی شەفاف و ڕوونبێت، دەبێت داهاتەكان ساڵانە هەموو داهاتەكان بداتە بەغداد و ئەو پارانەشی كە بۆ هەرێم دێت بە وەسڵ بنێردرێتەوەبۆ بەغداد زۆر شەفافانە، چونكە لە بەغداد حكومەت هەیە و دەبێت سەیری بكات و ئەوپارەیە دیاریی نییە بەڵك ومافە ولە هەموو حكومەتە فیدراڵیەكان ئەو كارە دەكرێت. بابەتێكی تر هەیە پرسی غاز و خاڵە سنوریەكانە بەپێی دەستوری عێراق لە ماددەی 112 حكومەتی هەرێم مافی هەیە نەوت و غاز بنێرێتە دەرەوەی وڵات بەڵام ئەمە دەبێت بەدەستور ئەو كارە بكرێت و بەگوێرەی دەستور مامەڵە لەگەڵ ئەمە بكرێت بەو شێوەیە هەرێم دەتوانێـ دەریبهێنێت. بەپێی ئەو ماددەیەی سەرەوە دەبێت حكومەتی عێراعێراق بەوردی ئاگاداریی ئەو بڕە نەوت و غازەبێت كە دەینێرێتە دەرەوەی وڵات بەڵام هەرێم ئەوەی جێبەجێ نەكردووە، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە. خاڵێكی تر كە پێویستە قسەی لەسەر بكەین، لە هەموو دەوڵەتە فیدراڵەكان وەك كەنەداو ئەوانی تر خاڵە سنوریەكان بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ هەرێمەكان بەڕێوە دەچێتداهاتەكەشیی بەم شێوەیە دابەش دەكرێت، هەرێمەكە چەند داهاتیی پێویست بوو لێی دەردەهێنرێت و پاشماوەی پارەكە ڕادەستی مەركەز دەكرێت ئەوە لە كەنەداش بەو شێوەیەیە. لە ساڵی 2006ەوە هەرێمی كوردستان ئەم كارەی نەكردووە، جاران حكومەتی هەرێمی حكومەتێكی دیفاكتۆ بوو، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە لە رووی نێودەوڵەتیەوە ، هەرێم ئێستا وەك جاران ناتوانێت رەفتار بكات و ناتوانێت دەست بخاتە سەر داهاتەكان و داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت و غاز. باڵكێش: هەرێم چی بكاتب ۆ ئەوەی پشتیوانی ئەمریكا بەدەست بھێنێت بۆ بەدەست هێنانی مافەدەستوریەكانی خۆیی؟ دكتۆر عوسمان عەلی سەرۆكی ناوەندی تاسك بۆ توێژینەوەی زانستی : بە بۆچونی من حكومەتی كازمی ئاڵۆزی زۆریی لەگەڵ میلیشیاكاندا هەیە و شەرێكی گەورەشیی لەگەڵ ئێران و لایەنە شیعە ئێرانیەكانی عێراق هەیە. دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان، زۆر فشار نەخاتە سەر حكومەتەكەی كازمی و شەر لەگەڵ كازمیی نەكات بە هیچ شێوەیەك ،تا ئەو رادەیەیی ئەگەر عێراق هێز بنێرێتە سەر داعش یان بۆ خاڵە سنوریەكان پێویستە هەرێم زۆر نەیكاتە كێشە دەبێت هەرێم ئاسایی مامەڵە بكات. كورد لە عێراق هەڵەیەكی گەورەی لەگەڵ داعشدا كرد، پێویستە ئەو هەڵەیە لەگەڵ مستەفا كازمیدا دووبارە نەكرێتەوە،لەبەر چەندین هۆكار كەیەكێكیان ئەوەیە كە ئەمریكا دەیەوێت مستەفا كازمیی سەركەوتووبێت،ئێمەش پێویستە بە ئەمریكا بڵێین ئێمە یارمەتی دەریی تۆبوویین یارمەتیدەریی كازمیش دەبیت. چونكە ئەو هەڵەیە وال ە میلیشیا شیعەكان دەكات كە بەهێزتر بنەوە دژی عێراقیش، ئێمە نابێت ئەو هەڵەیەی بەرامبەر داعش كردمان بەرامبەر كازمیش بیكەین، كاتێك داعش بەرەو بەغداد دەڕۆشت .كێشەكەی عێراق و شیعە بوو، بەڵام كورد بەهۆی ئێران و دووبەرەكی كورد خۆی وایكرد ، ئێران كورد و پێشمەرگە بخات بەرەی شەریی داعشەوە،ئەوەش داعشی نیگەران كرد و پێی وابوو كورد دژیی داعش بەرە دروست دەكات. پێویستە كورد مامەڵەیەكی زۆر باش لەگەڵ عێراقدا بكات و رووبەرووی ئەو گرفتانە ببێتەوە كە رووبەرووی خۆی و عێراق بوەتەوە پێویستە كورد یارمەتی كازمی بدات و داوای مافە دەستوریەكانی خۆیی بكات.
نوێنەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا، ڕایگەیاند: هەرێمی ئیل دوو فرانس بڕی 100 هەزار ماسك و پێداویستی نەشتەرگەریی پێشكەشی هەرێمی كوردستان دەكات. دۆڵەمەڕی لەو بارەیەوە بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند:هەرێمی ئیل دو فرانس بڕی سەد هەزار ماسکی نەشتەرگەری پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و هەرێمی ئیل دو فرانس. ھەرێمی ئێل دو فرانس رێکەوتنێكی لە گەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا واژوو دەکات بە بێ گەڕانەوە بۆ مەرکەزو ئەم ڕێككەوتنەش بە قازانجی هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەم ڕێککەوتنە کار بۆ برەو دان و پێشخستنی پرسە مرۆییەکان و خوێندنی ئەکادیمی و زمان و فرانکۆفۆنی و ڕێگەوبان دەکات. عەلی دۆڵەمەڕیی وتیشی: هەموو پێداویستیەكان ئەمڕۆ ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی كراون و لەلایەن وەزیریی تەندروستیەوە وەرگیراون
لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش ڕۆژنامەنوس هەڵمەت مەعروفی باس لە دۆخی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و خەباتی ڕزگاریی خوازی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی دەكات و چەندین بابەتی گرنگ بەو پرسە و حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان دەخاتە ڕوو. باڵكێش: گۆڕانكاریەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وكوردستان چۆن دەبینیت؟ هەڵمەت مەعروفی :ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕاستی بەزەوەیە، هەر چرکە و ڕووداوێکی نوێ، هاوکێشەیەکی نوێ و فاکتەرێکی نوێ دێتە ئاراوە، بە جۆرێک کە لێکدانەوەکانی ئەستەم کردووە. هەموو گرێ کوێرەکانی جیهان لێرە و لەم خاڵە لە جیهانن، هەموو هێزەکانی جیهانیش هەر لێرەن، هەموو ململانێیەکان لێرەن، وەک تەختەیەکی شەترەنج، هەر چرکە و جووڵەیەکی چاوەڕواننەکراو دەکرێ. هەم دەورگێڕی شارەزای تێدایە و هەم هی ناشارەزا، هەم هی ئازادیخواز و هەم دیکتاتۆر و هەم سەرەڕۆ، لەم ناوەدا و بەپێچەوانەی جاران، دەورگێڕی خۆجێی شارەزا و سەرەڕۆ هەن، ئێران وتورکیە واتا فارس و تورک، دوو نەتەوەی تیرۆریستی، فاشیستی، خەون زەلکاوی قەت شارستانیەت نەدیتوو و دانیشتوو لەسەر شارستانیەتی خەڵکی تر، ئەوان دەکوژن، دەبڕن، خۆ ڕادەست دەکەن و ...هتد. ئەوەتا ئێران خۆی ڕادەستی چین کرد، ئەوە هەموو ڕووداوەکانی گۆڕی، هەڵبەت بۆ من چاوەڕوانکراو بوو،هاتنی چین بۆ ئێران و ناو ڕووداوە سیاسی و سەربازیەکان وەک چوار ساڵ بەر لە ئێستا لە بابەتێکمدا باسم کردووە، هەموو شت دەگۆڕێ. ئەمریکا تا نها بەنیاز بوو ناوچەکە چۆڵ بکات و بچێت لە ئەفریکا و ئەمریکای لاتین بەرەوڕووی چین ببێتەوە کەچین وەک ئۆختاپووس هەر دێت و پەل دەهاوێژێ، بەڵام یەک بابەت چاوەڕوانکراوە ئەویش ناچار بە بەکارهێنانی هێزی ڕەق لەلایەن ئەمیرکە و ئورووپا لە دژی ئێران لە داهاتووی نزیکدا و تورک لە داهاتووی دووردا. ئێستاش ئاسەوارەکانی دەبینین، ئیسراییل خەریکی هێرشی هێور بەڵام هەستیارە. خاڵێکی تر کە ڕوونە، لێک نزیکتر بوونەوەی ئەمیرکە و ئورووپایە لەدژی عرووس و چین،ئەو لێک نزیکتربوونەوە لە کاتێکدایە کە لە چوار ساڵی بهووریدا، مێرکل و ماکرۆن، سەرەڕۆییگەلێکی فرەیان لەدژی ترامپ نواندووە. بەنیسبەت کورد، هەموو شت ڕوونە، کورد خۆی نازانێ چی گەرەکە تا خەڵک بزانێ، کورد هێشتا نەبووە بە نەتەوە، کورد گەلە، خەڵکانێکی هاوخوێن و شوناس و ...هتد کە بیر دەوڵەت و نەتەوەبوونیان نیە ئەگەرچی وزە و تواناکەشیان هەیە. کورد تووشی دووگوتاری بووە، دووگوتاری دژ بە یەک، کورد لە مێشکی خۆیدا نەتەوەیە و سەربەخۆیی دەوێ کەچی لە کردەوەدا، هەمیشە ئامادەی کۆیلە بوونەوەیە. کورد بە بێ حکومەت (لە چوار پارچەی تر جیا لە باشوور بە ئەرمەنستانیشەوە)، تا ئێستا بزووتنەوەی نیە و هەر حیزبە وەک گیای بەهاری دەڕوێ، ئەویش گیای هەرز نەک گیای بەهاری و بەخێر، هیچ نەتەوەیەک بە حیزب سەرناکەوێ، نەتەوە دەبێ بزاڤی هەبێ تا دەبێ بە دەوڵەت، بەداخەوە ئەو حکومەتەی باشووریش، کوردی لە پێش چاوی کورد و جیهان خست، ئەمان لە جیاتی بوون بە هیوای دێموکراسی و دۆستی ڕۆژاوای جیهان، بوون بە کۆیلەی تورک و پارس، ئەوان لە جیاتی ڕۆحی کوردی، ڕۆحی گویلەن و خامنەییان لە ناخی کورددا چاند، خێڵ و دەرەبەگ و فستیڤاڵی خێڵان و مەلا و سۆفی و سۆفیگەری و وەهابیەتیان چاند نەکا دەنگێک لە دەست بدەن. ئەویتری کورد هەمیشە کوردەکەی تر بووە، تا ئاواش بێ، ئەبەد ناگا بە مەقسوود، تەنیا هیوام لە ناو کورد بە رۆژهەڵاتە و لاموایە، ڕۆژی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ کە ئەمە بابەتێکی تەسەلە و خۆی دەبێ دەیان دیمانەی لەسەر بکرێ. باڵكێش: ئایا گۆڕانكاەیی لە ئێراندا رووبدات كورد خۆی ئامادە كردووە؟ مەعروفی: دەسکەوتی لەپڕی باشوور کە لە ڕاستیدا دیاری و پێشکەشیی هاوپەیمانان و ئەمریکا بوو لەلایەک و خودی مام جەلال تاڵەبانی لەلایەکی تر، لە ڕاستیدا خەباتی ڕۆژهەڵاتیان نەزۆک کرد، هەر ئەوەش نەبوو، بێ ڕێبەری لەلایەکی تر ڕاوەستابوو، لە دوای شەهیدبوونی ڕێبەرانی کاریزما و هاوچەرخ و نەتەوەیی کورد دوکتور قاسملوو و دوکتوور شەرەفکەندی، ئەوەی مابۆوە، کاکڵەکە بوو، کاکڵێکی نائامادە بۆ خەبات و ئامادە بۆ دیکتاتۆر بوون. نەزۆکی ئەوان وایکرد تا دۆخەکە بۆ حیزبی پارچەی تر هەراش بێ و گەمەی خۆیان تێداکرد، حیزبی تر ساز بوون و وەک کارگە کەما هەڵتۆقین، ئیسلامیەکان وەخۆ کەوتن، لەوانەیە بڕوا نەکەن کە لە سنە کە دەیانگوت لانکەی کۆمۆنیزمە، ئێستا هەزار کەسی سەلەفیی مەیلەو داعشی زیاتر هەیە. ڕژیمیش کە پیلان لە دوای پیلان دەیگێڕا، لەم ساڵانەی دواییدا، میدیاکانی باشووریش کە بازرگانن، بەتایبەتی ڕووداو، بوون بە بەشێک لە پرۆژەی ئاسایشیی ڕژیم و جێبەجێکاری، ئەوان بەردەوام کەسایەتیە حیزبیەکانیان لە هەمبەر کەسایەتیی سەر بە ڕژیم دانا. حیزبەکان خاوەن رەوشتێک بوون و مۆرەکان بەدوور لەم ڕەوشتە، ئەم دوویەش لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ یەکتری، دیارە چ دەقەومێ. لەسەر ڕۆژهەڵات با دوو شت لەیەکتری جیا بکەینەوە. خەڵک و حیزبەکان. خەڵک ئامادەیە، حیزبەکان نا. ئەوە بەو واتایە نیە کە خەڵک حیزبی نیە نا! بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەر حیزبەکانیش نەبن یان ئەگەر حیزبەکان ئاوا بن کە هەن، خەڵک کاری خۆی دەکا. نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات، لە شەش ساڵی ڕابردوو، لانیکەم شەش جار بە کۆمەڵ و شەش هەزار جار بە تاک سەلماندوویانە کە نە ئێرانین، نە ئێرانی دەمێننەوە و نە فیدرالیزمیان گەرەکە و نە دێموکراسی بۆ ئێران بە ڕەوا دەزانن و نە ئامادەن لەم پێناوەدا خوێن بدەن. لە ڕۆژهەڵات هەموو شت ڕوونتر لەوەیە کە تەنانەت یەک بەڵگەی گەرەک بێ. تەنیا لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا یەک نووسراو دابنێ و بنووسە من ئێرانیم بزانە چۆنت بەرەوڕوو دەوێستنەوە. باڵكێش: پێویستە حزبە كوردیەكان لە ئێران چۆن خۆیان ئامادە بكەن. هەڵمەت مەعروفی: حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات ناتوانن و ئیزنیشیان پێنادرێ کە لە ناو هەموو ئێراندا گەمە بکەن، نە کورد ئەو ئیزنەیان دەداتێ و نە فارس ئەو خوێندنەوەیان بۆ دەکا. لەوانەیە ئێوە کوردی باشوور فارس نەناسن و شەیدای زمان و نەتەوە و شاعیرەکانیان بن، بەڵام ئێمە خاس دەزانین فارس چ دڕندەیەکە. ئێمە دەزانین فارس چ کەلتووردزێکە، ئێمە خاس دەزانین فارس چ درۆزن و پیلانگێڕ و تیرۆریستێکە. لەوانەیە ئێوە مێژوو نەزانن بەڵام ئێمە هەمزاغای مەنگوڕ و سمکۆ و پێشەوا و قازیەکان و ئاغاکانی فەیزووڵابەگیی سەقز و قڕانی سنە و قاڕنێ و قەڵاتان و سەرچنار و پاوە و ...هتدمان لەبیر نەچۆتەوە، ئێمە پەرتووکی 23 ساڵی عەلی دەشتیشمان خوێندووەتەوە و دەزانین موسەدیق چۆن دەیگوت: "ئەوە بیستوومانە لە باکووری ئیران جمووجۆڵی جیاخوازی هەیە، ڕەحم بە ژن و منداڵیشیان مەکەن و بیانکوژن." ئێمە دەزانین سەدا حەفتای زمانی فارسی عەڕەبیە. بەڵام ئەوەی کە حیزبەکان چۆن خۆیان لە کوردستان ئامادە بکەن، وڵامەکەی ڕوونە: یەک: بگەڕێنەوە بۆ کورد بوون و ناو کورد و واز لە هیواخواستن بە سڵاوی فارسەکان بێنن. دوو: خۆیان یەکلایی بکەنەوە و عەین و زەینیان بکەن بە یەک، ناکرێ بە کوردی کوردستانی بی و بە فارسیش کتکە کوێرەی مەتبەخی ئەیوانی فارس. سێ: بگەڕێنەوە ناو خوڵک و واز لە سیاسەتی چاوەڕوانی بێنن و تەشکیلات نوێ بکەنەوە. چوار: هێزی پێشمەرگەی هاوبەش و سپای هاوبەش پێک بهێنن و پێشمەرگە نەکەن بە حیزبی. نە دەلوێ و بە دەشێ ئەوەی لە باشوور ڕووی دا و پێشمەرگەیان کرد بە چەکدار و نۆکەری ئاغای قەدیم و هەر کەس ئەڕا خۆی یەک تاقم چەکداری بە ناو پێشمەرگە دانا و شەڕە گەڕەکی پێکردن و ناوی پێشمەرگەشیان سووک کرد لە ڕۆژهەڵات ڕوو بداتەوە. خەڵکی ڕۆژهەڵات فێری یاسایە. باڵكێش: پەیوەست بەم دۆخەوە هەبوونی ئەو هەموو حزبە كوردییە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان چۆن دەبینیت؟ مەعروفی: تەنیا دەتوانم بڵێم : یەک: نیشانەی بێکاریە و لە بێکاریان حیزب دادەنێن. دوو: دەستی پارتی و پەکەکەی تێدایە. هەر هەموویان بە پانەوە یان پیاوی پارتین یان پەکەکە ئەگینا چۆن هەرچی هەستا حیزبێک دادەنێ بە بێ ئەوەی بزانێ چی دەوێ و بێ ئەوەی پێگەی جەماوەری هەبێ. سێ: تەنیا خۆیان سووک دەکەن ئەگینا خۆشیان دەزانن نە ئێستا و نە لە داهاتوودا هیچیان پێناکرێ. زۆریشیان حیزبی چرکەن. باڵكێش: بۆچی دیموكراتەكان و كۆمەڵە ناتوانن لە ئێران بەهێزتر ببنو یەك بگرنەوە و كاری بەهێزتر بۆ ڕۆژهەلات بكەن؟ مەعروفی: پێویست ناکا ئەوان لە ئێران بەهێزتر بن، ئەوان حیزبی ئێران نین. دوکتور قاسملوو کە پاشگری ئیرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان زێدە کرد، لەبەر سەرەڕۆییەکانی ئەحمەد تۆفیق بوو کە ببوو بە پیاوی پارتی دێموکرات و ڕۆژهەڵاتی وەک ڕۆژاوا لە خزمەت بارزانی نابوو کە ئەویش دۆستی شای ئیران بوو و بکوژی موعینی و ...تاد، دوکتور قاسملوو ئەم پاشگرەی زێدە کرد تا مەیدان و گۆڕەپانی خەباتەکە دەستنیشان بکات و بڵێ ئێمە لیرە خەبات دەکەین، "کوردستانی ژێردەستی ئێران"، ئەگینا حیزبی کوردی هیچ کات نە لە ئێران نە بۆ ئێران خەباتی نەکردووە. ئەوان کوردن و دەبێ لە کوردستان کار بکەن، ئەم ساڵانەی دواییش هەموو هەوڵی خۆیان لەسەر ئیران دانا بۆیە کوردستانیان لە دەست داوە. لە پرسیارەکانی ئێوەشڕا دیارە کە ئێوەش کوردستانی بیر ناکەنەوە و هەر بیرتان لە تاران و دیمەشق و بەغدا و ئەنقەرەیە. کێشەی کورد لە ماڵی خۆی و لەتەک خۆیدا چارەسەر دەکرێ. ئەگەر هون بچن تەهرانێ، بۆمبە دێ وەکە بارانێ، ئەگەر بچن بەغدایێ، وای چ شەرمە لە دوایێ. خۆ مامۆستا جگەرخوین زوو ئەمەی بۆ ڕوون کردووینەوە و مامۆستا ئەحمەدی خانیش سەدان ساڵە فەرموویەتی: گەر دێ هەبا مە ئینقیادەی، ڤێکرا بکرا مە ئیتفاقەک، رۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی، هەمیا ژ مە را دکر خولامی. ئێمەی کورد نابێ چیتر خۆ بگنخێنین و دەبێ بیر لە پێکهێنانی جیهانێکی کوردی بکەینەوە. پێشنیارتان پێدەکەم کتێبەکەی دوکتوور هێرش قادری لەسەر ئەقڵیەتی ئێرانی و کورد بخوێننەوە. باڵكێش: دۆخی ئابوریی و سیاسی ڕۆژهەلاتی كوردستان كە بوەتە مایەی خێر بۆ ئێران چۆن سودی لێوەربگیردرێت بۆ ئابوریی كوردستان بەگشتی ؟ هەڵمەت مەعروفی: ڕۆژاوا،فارس داگیرکەرە، داگیرکەر دژی خەڵکی وڵاتی داگیرکراوە و تەماحی لە خاک و ژێرخاک و هەواکەیەتی. ئەوە یانی دەیهەوێ تا دواچرکە بیدۆشێ و ئەگەر خەڵکەکە لە دژی بوەستنەوە، دەیانکوژێ و دەیانبڕێ. ئەگەر لە هەمبەریشی نەوەستنەوە، هەوڵ دەدات ئەقڵیەتیان بکوژێ و ببڕێ و دیل و کۆیلەی بکا واتا ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوە. جارێ ئێمە ناتوانین هیچ کەڵکی لیوەربگرین چون لەژێر دەستی داگیرکەری ئێرانیی فاشیست دایە. ئێستا تەنیا دەتوانین لە دیپلۆماسیدا بەکاری بێنین ئەویش بڕوا ناکەم ئەقڵیەتی سیاسیی حیزبەکان لەم ئاستەدا بێ کە بزانن بەکاری بێنن. من پێشنیارتان پێدەکەم وتووێژێک لەتەک پرۆفیسۆر باقر فەرەنگیز و ئەندازیار کامبیز فاتحی لەسەر ڕادەی دەوڵەمەندیی چاوکانیە کوردەکان بکەن، بۆتان دەردەکەوێ کە کورد تەنیا بە هەتاو و با دەتوانێ خۆی بژێنێ. ئەوان گەڵاڵەیان هەیە لێ حکومەتی باشوور ئەقڵیەتی بازرگانی هەیە نەک سیاسی بۆیەش لێیان وەرنەگیراوە. باڵكێش: ئەدای باشور و ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ڕۆژهەلات چۆن دەبینیت؟ مەعروفی: ڕۆژئاوای جیهان وەک گوتم نازانێ کورد چی گەرەکە. ئێمە دەبێ بەپێی یاسا ناودەوڵەتیەکان بدوێین، مافی ناودەوڵەتی دەڵێ، کاتێک دوو برا لە ماڵی خۆیان کێشەیان هەیە کەس بۆی نیە خۆتێوەردا. کوردیش (حیزبەکانی) دەڵێن فارس برا هیچ، برا گەورەمانە، کەواتە ڕۆژاوا ناتوانێ هەڵوێستی بێ، سعوودیە و وڵاتانی عەڕەبی و ئیسراییلیش هەروەها. کورد تا کێشەی خۆی لە کێشەی فارسی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵات جیا نەکاتەوە و داوای سەربەخۆیی نەکات، هەموو هەوڵەکانی لەمبارەوە بە فیڕۆ دەچن. باشووری کوردستان، بەداخەوە سیمای کوردی لە هەموو جیهان ڕزاند. لەتەک ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکایی نیشتەجێی سویس قسەم دەکرد، گوتی: "هیوامان زۆر بە حکومەتی باشوور بوو، هەوڵمان زۆر بۆی دا، بەرگریمان زۆر لێی کرد، وەک ترامپ دەڵێ 5 تریلیۆن دۆلارمان تێداچاند و ڕۆبرد، کەچی بەداخەوە ئێستا لە ڕوومان هەڵنایە بڵێین دەبوو بەرگری لێبکەین." باشوور لە جیاتی ئەوەی کە ببێ بە لانیکەیەکی نوێی دێموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و کوردایەتی، بوو بە ئێرانی دووهەم و لەگەڵ بەغدا و ئەسەد ململانێی ئەوەیەتی کە بیسەلمێنێ زیاتر لەوان کۆیلەی ئێرانە. من لە باشوور نەمامەوە چونکوو دەمزانی ئەگەری تیرۆر هەیە. دەزانی هەر لەم سێ ساڵەدا چەند کوردی باشوور لەوێ تیرۆر کران، دەزانن مستەفا سەلیمی ڕادەست کرایەوە. دەزانین چەند حیزبی نوێ داندراون؟ دەزانن چەند ئیسلاحتەڵەب دێن و دەچن و دەزانن چەند وتووێژی بەرپرسان لەگەڵ گۆڤاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هەیە؟ باشوور لەوەتا هەیە، هۆرەی خەباتی ڕۆژهەڵات و باشوورە و تا سەرمانهەڵداوە، لەسەریان داوین، ئەم سی ساڵەی ڕابردوو، پەکەکەش بەم خێر و بەرەکەتەی باشوورەوە زێدە بوو. بەڵام خۆری خۆرهەڵات خەریکە هەڵدێ، من دڵنیام، مامۆستا هێمن گوتەنی: "ئاسۆ ڕوونە"، ڕوونیش نەبێ، ڕوونی دەکەینەوە، ئیرادەمان هەیە، خەڵکمان لەسەر پێیە و لە ڕووی تیۆریكەوە، بناخەیەکی پتەومان داناوە. مەبەستم هەموو ڕۆژهەڵاتە. ئێستا ئەگەر لە پارچەکانی تر هیچ ڕوانینێکی تیۆریک نیە، لە ڕۆژهەڵات دوو ڕوانینی داگیرکاری و کلۆنیالیستی هەیە کە لە پەنای یەکتری گەشە دەکەن و یەکتری تەواو دەکەن ئەگەرچێ کەمێکیش پێکناکۆکن.