جەمال عەبدوڵڵا

دوایین بڵاوکراوەکان

5 بابەت
بیروڕا
20-05-2025

عێراق لە ئەمەریكا و HKN و Zagros زیرەكتر نییە

لە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا، یەكێك لە خاڵەكانی ناو ئەجێندای سەردانەكە ئیمزاكردنی دوو گرێبەست بوو لە بواری وزە، وردتر لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و غازی ھەرێمی كوردستان. لەم چوارچێوەیەدا و بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دوو گرێبەستی گەورە لەگەڵ ھەردوو كۆمپانیای (HKN Energy) و (WesternZagros Resources) بۆ وەبەرھێنانی نەوت و غاز لە ھەرێمی كوردستان ئیمزا كراوە.   زۆر دوور و بگرە پێچەوانەی مافە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئەو دەسەڵاتانەی كە بەگوێرەی دەستووری عێراق و لە بواری نەوت و غازی نەك ھەر ھەرێمی كوردستان، بەڵكوو نەوت و غازی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و تەنانەت ڕەسمكردنی سیاسەتی وزەی عێراقیش دراوە بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پێچەوانەی ھەموو ئەمانە بەردەوام عێراق شەڕی نادەستووری و شەڕی سیاسی بە ھەرێمی كوردستان فرۆشتووە و ئەم شەڕەی عێراقیش بۆ قازانجی دەرەوەی عێراق و دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بووە، ئەگینا تۆ خۆت غازی خۆت ھەیە، بۆچی دەچیت كێڵگەی غازی كۆرمۆر بۆردومان دەكەیت، بەڵام دەچیت لەدەرەوەی عێراق غاز دەكڕیت؟ خۆ ھەتا ئێستاش عێراق وازی لەم گێچەڵ و شەڕفرۆشتنە بە ھەرێمی كوردستان نەھێناوە، بەڵام ئێستا كە لەواشنتنەوە دوو كۆمپانیای وەبەرھێنانی وزە بەبێ عێراق! گرێبەست لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئیمزا دەكەن، كەواتە:   1 - بەر لە ھەر شتێك ئەمەریكا بە عێراق دەڵێت، لەكاتێكدا تۆ شەڕی گرێبەستە كۆنەكانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت بە ھەرێمی كوردستان دەفرۆشیت، ئەوەتا لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكاوە گرێبەستی نوێ لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئیمزا دەكرێت، بەبێ ئامادەبوونی تۆی عێراق! بۆچی پێش ھەردوو كۆمپانیاكە گوتم ئەمەریكا ؟ ئەوە لەبەر ئەوەی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ واشنتن بە داوەتنامەی فەرمیی بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا بووە و حەتمەن پێشتر ئەمەریكا بەوردی ئاگاداری ئەجێندای ئەم سەردانەیە.   2 - ھەردوو كۆمپانیای (HKN Energy) و (WesternZagros Resources)، قارچك و دومبەڵان كۆناكەنەوە كە لە ساڵێكدا ھەفتەیەك ئیشیان ھەبێت و پێویست بەوە نەكات ئاگاداری دەستوور و یاسا بن، بەڵكوو ئەم كۆمپانیایانە بەرلەوەی گرێبەست لەگەڵ ھەر وڵات و ھەر حكوومەتێك بكەن، زۆر باش و بەوردی دەستووری ئەو وڵاتە تێدەگەن، ئنجا بڕیاری ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ لایەنی بەرامبەر دەدەن، كەواتە ئەو دوو كۆمپانیایە لە واشنتنەوە و ناڕاستەوخۆ بە عێراقیان گوت، ئێمە بەبێ تۆ گرێبەست لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئیمزا دەكەین، چونكە بەوردی ئاگامان لە دەستووری عێراق و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە لە بواری نەوت و غاز و زۆر باشیش دەزانین تۆ لە كەیەوە و بۆچی لەسەر نەوت و غاز شەڕی سیاسی بە ھەرێمی كوردستان دەفرۆشیت.   3 - نازانم عێراق چۆن لەم پەیامانە تێدەگات، بەڵام لەبەرئەوەی بەشی زۆری مێژووی ئەم عێراقە تەمەن 100 ساڵە تێنگەییشتن بووە، بۆیە بەردەوام عێراق لە ھەڵدێرێكەوە بەرەو ھەڵدێرێكی تازە ڕۆییشتووە و كاتێكیش بەخۆی زانیوە كە دەستی پیا چزاوە و كار لەكار ترازاوە، دەستێكیش نەوت و غاز بیسووتێنێت، خراپ دەیسووتێنێت!      

بیروڕا
20-02-2025

عێراق بە عەقڵی سفركردن مامەڵە لەگەڵ كورددا دەكات

ئەم وتارەی ئەمڕۆم بەشی دووەمی زنجیرە وتارێكە، كە ناونیشانە سەرەكییەكەی لە بەشی یەكەمدا بریتی بوو لە: (كێشەكە زۆر لە شەناغە گەورەترە).   لەم بەشەشدا وەڵامی ئەم دوو پرسیارە دەدەمەوە: بۆچی كێشەی كورد لەگەڵ عێراق زۆر لە كێشەی شەناغە و چوار گوندەكەی دیكەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان گەورەترە؟ بۆچی بەردەوام ئەم كێشانە لای عێراقەوە، جا ھەر حزب و كەس و لایەنێك لە عێراق بڕیاربەدەست بێت، دژی كورد دووپات و دەپات و سەدپات دەبنەوە؟لەناو دنیای سیاسەت و ململانێ سیاسییەكاندا، دوو جۆر ململانێ ھەیە، كە بریتین لە:   1 - ململانێی سیاسی: ئەمەیان بە مانای ئەوەیە، كە ھەردوولای ناكۆك، كە ململانێیان لەگەڵ یەكتردا ھەیە، عەقڵی ڕێككەوتنیان ھەیە، بەڵام بە شێوەیەك لەگەڵ یەكتر ڕێك دەكەون كە ھەردووكیان ھەست بە بردنەوە بكەن و بە شێوەیەك ڕێك دەكەون و كۆتایی بە ململانێیەكە دێنن، كە گشت سوودەكانی ئەو ڕێككەوتنە لە ڕووی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئنجاش پێشكەوتن و گەشەكردنی ئابووری بۆ ھەردوولا دەبێت، واتە لەم جۆرە عەقڵ و لەم جۆرە ڕێككەوتنەدا ھیچ لایەك ھەست بە غەدرلێكردن ناكات و ئەنجامی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەش دەبێتە ھۆی خزمەتكردنی وڵات و خەڵكی ھەردوولای ناو ڕێككەوتنەكە.       عێراق بە عەقڵی سفركردن مامەڵە لەگەڵ كورددا دەكات   ئەم وتارەی ئەمڕۆم بەشی دووەمی زنجیرە وتارێكە، كە ناونیشانە سەرەكییەكەی لە بەشی یەكەمدا بریتی بوو لە: (كێشەكە زۆر لە شەناغە گەورەترە).   لەم بەشەشدا وەڵامی ئەم دوو پرسیارە دەدەمەوە: بۆچی كێشەی كورد لەگەڵ عێراق زۆر لە كێشەی شەناغە و چوار گوندەكەی دیكەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان گەورەترە؟ بۆچی بەردەوام ئەم كێشانە لای عێراقەوە، جا ھەر حزب و كەس و لایەنێك لە عێراق بڕیاربەدەست بێت، دژی كورد دووپات و دەپات و سەدپات دەبنەوە؟لەناو دنیای سیاسەت و ململانێ سیاسییەكاندا، دوو جۆر ململانێ ھەیە، كە بریتین لە:   1 - ململانێی سیاسی: ئەمەیان بە مانای ئەوەیە، كە ھەردوولای ناكۆك، كە ململانێیان لەگەڵ یەكتردا ھەیە، عەقڵی ڕێككەوتنیان ھەیە، بەڵام بە شێوەیەك لەگەڵ یەكتر ڕێك دەكەون كە ھەردووكیان ھەست بە بردنەوە بكەن و بە شێوەیەك ڕێك دەكەون و كۆتایی بە ململانێیەكە دێنن، كە گشت سوودەكانی ئەو ڕێككەوتنە لە ڕووی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئنجاش پێشكەوتن و گەشەكردنی ئابووری بۆ ھەردوولا دەبێت، واتە لەم جۆرە عەقڵ و لەم جۆرە ڕێككەوتنەدا ھیچ لایەك ھەست بە غەدرلێكردن ناكات و ئەنجامی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەش دەبێتە ھۆی خزمەتكردنی وڵات و خەڵكی ھەردوولای ناو ڕێككەوتنەكە.   2 - ململانێی نەھێشتن و سڕینەوە، واتە سفركردن: لەم جۆرە ململانێیەدا، یان ھەردوولای ناكۆك ھەوڵی سفركردنی یەكتر دەدەن، یان یەكێكیان ھەوڵی سفركردنی بەرامبەرەكەی دەدات، واتە یان من دەبم یان تۆ، یان ئێمە دەبین یان ئەوان!   ئنجا یەكێك لە كێشە بنەڕەتییەكانی كورد لەگەڵ عێراق و لەناو مێژووە خوێناوییەكەی عێراقدا ئەوەیە، كورد بە عەقڵی یەكەم، واتە بە عەقڵی ململانێی سیاسی سەیری كێشەكانی خۆی لەگەڵ عێراق دەكات، بەڵام عێراق بە عەقڵی دووەم، واتە بە عەقڵی سفركردن و سڕینەوەی كورد سەیری كێشە و ململانێكانی خۆی لەگەڵ كورد و كوردستان دەكات و ھەتا ئێستاش وازیان لەم عەقڵە نەھێناوە، بۆ نموونە:   سەركردایەتیی سیاسیی كورد بە سەرۆكایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر لە 11ی ئاداری ساڵی 1970، بە عەقڵی یەكەم، واتە عەقڵی سیاسیی ڕێككەوتن لەگەڵ ڕژێمی بەعسی ڕووخاو ڕێك كەوت، كە لە بەرژەوەندیی كورد و عێراقیشدا بوو، بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنە، دەبوایە لە ماوەی چوار ساڵدا، واتە (لە ساڵی 1970 تا 1974) بارودۆخی كەركووك ئاسایی بكرایەتەوە و سەرژمێری بكرایە، كەچی لەو چوار ساڵەدا نەك ھەر بارودۆخی كەركووكیان ئاسایی نەكردەوە، بەڵكوو تەعریبیان خەستتر كردەوە و ئنجا دوای چوار ساڵ و لە ساڵی 1974 ھەر ئەم بەعسە تاكلایەنە و لای خۆیەوە حوكمێكی زاتیی پووچەڵ و بێناوەڕۆك و بەعسییانەی ڕاگەیاند و بە كوردیان گوت: ”یان خۆت ڕادەست بكە، یان خۆت ئامادە بكە بۆ تەفروتوناكردن!“   ئێ خۆ مستەفا بارزانیی نەمریش لە ھەموو ژیانی پڕسەروەریی خۆیدا خۆڕادەستكردنی نەزانیوە چییە، بۆیە ڕووبەڕووی بەعس بووەوە و ئنجا بەعس بە تانك و تۆپ و فڕۆكەی سۆڤێتیی شیوعیی ئەو سەردەمە، بەرەو تەفروتووناكردنی كورد و سفركردن و سڕینەوەی كورد ھەنگاوی نا و گەیاندییە ئەنفال و كیمیابارانكردنی كورد.   دە ئنجا فەرموون سەیری ئەمڕۆش بكەن و بزانن جیاوازیی ھەڵسوكەوتی بەعسی ڕووخاو لە عێراقدا، لەگەڵ ئەم بڕیاربەدەستانەی ئێستای عێراق چیە؟ دە بڕۆن و بزانن لەناو ھەر سێ قۆناغی ئاساییكردنەوە و سەرژمێری و ڕاپرسیی ناو مادەی 140ی دەستووری عێراق چەندی لێ جێبەجێ كراوە و ئنجا دوای ئەوە بەراورد بكەن و بزانن چ جیاوازییەك لەنێوان مامەڵەی دوێنێی بەعس و ئەمڕۆی بڕیاربەدەستانی عێراق لەگەڵ كورد و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ھەیە؟ تۆ وەرە و سەیر كە و سەرنج بدە، لەسەر خاك و زەویی خۆت بیانەوێت بە ملپێچەكەی ملی خۆت بتخنكێنن! ئەگەر ھەوڵی خنكاندنی جووتیاری كورد لەسەر خاكی خۆی لە عەقڵی سڕینەوە و سفركردنی كورد سەرچاوەی نەگرتبێت، ئەی لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە؟  

بیروڕا
18-02-2025

كێشەكە زۆر لە شەناغە گەورەترە

ململانێی كورد و كوردستان لەگەڵ داگیركەرانی كوردستاندا، زۆر لەوە گەورەترە كە بەشێك لە سوپای عێراق پەلاماری تراكتۆرێك و جووتیارانی گوندەكانی سەرگەڕان و شەناغەیان داوە.   ھەتا كورد بەگشتی ئەو ڕاستییەی لە مێشكدا نەچەسپێت، یان نەچەسپێنرێت، كە عێراق وڵاتی ئەو نیە و كوردستانیش عێراق نیە، ھەتا كورد بەگشتی ئەو ڕاستییەی لە مێشكدا نەچەسپێت، یان نەچەسپێنرێت، كە دەبێت لەپێشدا ھەموو كوردستان لەژێر دەستی داگیركەرانی عێراقدا دەربھێنرێت، ئنجا دوای ئەوە كوردستان وەك وڵاتێكی جیا مامەڵە لەگەڵ عێراقدا بكات، ئەویش بە شێوەیەكی ھاوسەنگ و لەسەر بنەمای سوود و بەرژەوەندیی ھاوبەش.   ھەتا كورد بەگشتی ئەو ڕاستییەی لە مێشكدا نەچەسپێت، یان نەچەسپێنرێت كە كێشەی كورد لەگەڵ عێراق كێشەی ژمارەیەك جووتیاری خاك داگیركراوی گوندی شەناغە نییە، بەڵكوو ئەم كێشەیە كێشەی ھەموو كورد و خەڵكی كوردستانە، ئەم ڕووداوانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە.   ئاخر خۆ ئێستا كەركووك، خانەقین، شنگال داگیر كراون، ئیتر بۆچی بابەتەكە بھێنرێتەوە بۆ ناو گوندی شەناغە و بچووك بكرێتەوە بۆ ئەو ئاستەی كە ناھێڵن جووتیارانی كورد چەند دۆنمە زەوییەكی خۆیان بكێڵن؟   كەواتە تۆ دەبێت جارێ بابەت و جۆری ململانێكەت لەگەڵ عێراق دیاری بكەیت، بۆ ئەوەی بزانیت ئایا كێشەی كورد كێشەی ھەموو كوردستانە لەگەڵ عێراق، یان كێشەی جووتیارانی گوندی شەناغەیە لەگەڵ عێراق؟ ئەگەر كێشەی كورد لەگەڵ عێراق ھەر گوندی شەناغە بوایە، بە دوو كارمەندی ڕووپێوی ناو بەڕێوەبەرایەتییەكی كشتوكاڵ و دادگایەك و دادوەرێك چارەسەر دەكرا و ئیتر پێویستی بەم ھەموو حزبانە و 100 ساڵ شۆڕش و قوربانیدان نەدەبوو.   شەناغە دەرگای نووسینی زنجیرە وتارێكی بە ڕوودا كردوومەتەوە و ئەم وتارەی ئەمڕۆم بەشی یەكەمی ئەو زنجیرە وتارە دەبێت.  

بیروڕا
12-02-2025

لە ئەبوو شەعبۆی پەكەكەوە بۆ ئەبوو شەعبۆكەی عەلی حەمەساڵح!

1 - نزیكەی 4 ساڵ لەمەوبەر و ڕێك لە رۆژی (16ی 2ی 2021)دا، دادگای 2ی تاوانه‌كان لە ھەولێر، بە گوێرەی مادەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی دەرچوو لە پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری سزادانی زیندانیكردنی بۆ ماوەی 6 ساڵ بۆ 5 تۆمه‌تباردەركرد كە لەناو دۆسێكەیاندا خۆیان دانیان بەوەدا نابوو ئەوان ھەڵساون بە وێنەگرتن و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كۆمەڵێك دامەزراوە و ئنجاش كەسانی بەرپرسی دامەزراوە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان، ئەم زانیاری و وێنانەشیان ناردووە بۆ (ئەبوو شەعبۆ) كە یەكێكە لە بەرپرسانی پەكەكە، بۆ ئەوەی پەكەكە ئەم وێنە و زانیارییانە بۆ تێكدانی ئاساییشی گشتی و خراپەكاری بەرامبەر ھەرێمی كوردستان بەكار بێنن.   دواتر دۆسێكەیان نێردرا بۆ دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان و ئەم دادگایەش، لە 28ی 4ی 2021 بڕیاری دادگای 2ی تاوانەكانی ھەولێری پەسەند كرد و ئیدانەكردن و سزادانی ئەو 5 تۆمەتبارەشی بۆ ماوەی 6 ساڵ بە سزایەكی گونجاو زانی، چونكە سزاكە شاییستەی رِادەی مەترسیداریی تاوانی سیخوڕیكردنی ئەو 5 كەسە بووە بەسەر دامەزراوە و بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كە بۆ ئەبوو شەعبۆی پەكەكەیان ناردووە. ھەر بۆ بەبیرھێنانەوە، ھاندەرانی جەماعەتی بن چادرەكەی سلێمانی ئەو كاتانە بەم 5 كەسەیان دەگوت (چالاكوان!) خۆ ڕەنگە ڕاستیشیان كردبێت، چونكە سیخوڕیكردنیش ھەر چالاكییە و ئەوەی ئەو كارانە بكات دەشتوانرێت پێی بگوترێت چالاكوانی سیخوڕەوان!   2 - ئنجا ئێستاش دوای تێپەڕبوونی 4 ساڵ بەسەر سزادانی سیخوورەكانی سەر بە ئەبوو شەعبۆی پەكەكە، عەلی حەمەساڵح بە خۆی و شۆفێرەكەیەوە و لە گەرمەی ھەوڵدانی ھاندەرانی جەماعەتی بن چادرەكەی سلێمانی بۆ ئەوەی لە دێگەڵەوە بێنە ناو ھەولێری پایتەختی كوردستان و بەزم و ڕەزمی بن چادره‌كه‌ى سلێمانی كە لە ڕاستیدا چادرى ڕەیانی و كیلابیەكان بوو، بگوێزنەوە بۆ ھەولێر.   ئا لەم كاتەدا عەلی حەمەساڵح بە خۆی و شۆفێرەكەیەوە، ھەڵساوە ھەمان ڕۆڵی 4 ساڵ بەر لە ئێستای 5 سیخوڕە كۆنەكەی سەر بە ئەبوو شەعبۆی پەكەكەی بینیوە! چونكە ئەویش ھەڵساوە بە وێنەگرتنی دامەزراوە نێودەوڵەتی و یاسایی و ئەمنیەكانی ھەرێمی كوردستان و ئەم وێنانەش لای میدیای ئەبوو شەعبۆكانی سەر بە میلیشیا دز و تیرۆریستەكانەوە سەرھەڵدەدات!  

بیروڕا
08-02-2025

كیلابیە دزەكە، میوانی تازەی بن چادرەكە!

  لە درێژەی ئەو گاڵتەجاڕییانەی لەبن چادرەكەی گوایا (مووچەخۆرانی مانگرتوو!) ڕوو دەدات، سەردانی یوسف كیلابیە، جا لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆری ناوخۆمان یان زمانی عەرەبی نازانن یان زمانی كیلابی دەزانن بەڵام بەدواداچوونی ڕۆژانەیان نیە و ئاگاداری وردی دزخانەكەی ناو عێراقی كیلابیەكان نین، كاتێك كیلابی سەردانی بن چادرەكەی سلێمانی دەكات، وا دەزانن نیلسۆن ماندێلا یان مەھاتما غاندی سەردانی كردوون! و ئیتر دوای ئەو سەردانە، مێژوو بە بارێكی دیكەدا وەردەچەرخێت!   بەڵام ئایا سەردانی یوسف كیلابی بۆ سلێمانی و بن چادرەكە، ھی ئەوەیە شانازیی پێوە بكرێت یان مایەی داوەشین و ڕسواییە بۆ ئەوانەشی كە ڕێگەیان داوە ئەم كیلابیە سەردانی سلێمانی بكات؟ من ھیچ ناڵێم، ئەوەی دەیەوێت سەروسۆراخی یوسف كیلابی بكات با بچێت و بزانێت ھەر عەرەبەكانی عێراق خۆیان چی بە یوسف كیلابی دەڵێن؟ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، ڕاگەیەندنكارێكی دیار و بەناوبانگی عێراقە و لە خۆیەوە قسە ناكات، ئەم ئەحمەدە لە مانگی 9ی ساڵی 2024 واتە بەر لە 5 مانگ، دەنگێكی تۆماركراوی دزە دەكات و بەم یوسف كیلابیە دەڵێت: ”يا سارق، يا سافل، يا ناقص الغيرة والشرف وعدم القدرة على المواجهة!“جا لەبەر ئەوەی ئەوانەی بن چادرەكە مامۆستان و لای خۆمەوە وام داناوە كە عەرەبی دەزانن ئەو دێڕە عەرەبیە وەرناگێڕمە سەر زمانی كوردی، بەڵام با خۆیان ئەو دێڕە عەرەبیە كە ھەر عەرەب خۆی بە كیلابیی گوتووە وەربگێڕن بۆ كوردی و ئنجا بزانن كێ ھاتووە بۆ لایان و كێ بووەتە تازەترین میوانیان!