هەواڵلە پرۆژە بودجەی ساڵی 2021دا کۆنگرێسی ئەمریکا رێگە نادات پارەی ئەمریکای فیدراڵ بۆ پاراستنی کیڵگە نەوتییەکانی عێراق و سووریا خەرج بکرێت، لە بەرامبەردا پارەکە دەداتە پێشمەرگە و سووپای عیراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات. ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بودجەی ساڵی 2021 دا تایەبەت بە بودجەی سەربازی بڕیایریدا چیتر ئەو پارەیە نەدات بە پاراستنی کێڵگە نەتییەکانی عێراق و سووریا بۆ پاراستنیان لە هێرشەکانی داعش. کۆنگرێس بڕیاریدا ئەو 700 ملیۆن دۆلارەی لە بوودجەی ساڵی 2021دا لە بەشی بودجەی سەربازی بۆ عێراق و سووریا دانراوە، بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات دابەشبکرێت، وەک هاوکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش. کۆنگرێس لە بودجەی سەربازی ساڵی 2021 دا بڕی یەک ملیار و 14 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری نێودەوڵەتی بواری سەربازی داناوە، 150 ملۆیۆن دۆلار بۆ توندوتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی بەلکان خەرجدەکرێت، 160 ملیۆن دۆلار دەدرێتە وڵاتانی ئەفریقا، 130 ملیۆن دۆلار بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ناوەڕاست خەرج دەکرێت، بڕی 150 ملیۆن دۆلاریش بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ئەردەن خەرج دەکرێت.
هەواڵلیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پێنج بڕیاری نوێی دەرکرد سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەکان، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل، لادانی زیادەڕۆییەکان و کارکردنی مووەلیدە ئەهلییەکان لە خوێندنگەکان لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12. لە راگەیەندراوێکی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9-7-2020) هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەقی بڕیارەکانی ئاشکرا کردووە. بەپێی بڕیارەکانیش لە رۆژی یەکشەممە 12ـی 7ـی 2020 دەوام لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان تایبەتە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو بازاڕی سلێمانی کە ئەویش لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ئاسایی دەکرێتەوە. دەقی بڕیارەکان: بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بابەت/ گشتاندن ئەمڕۆ، (٢٠٢٠/٧/٩) لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە: ١- بەردەوامبوون لەسەر ئەو خاڵانەی لە گشتاندنی ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٣)ی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دیاریکراون، (جگە لەو خاڵانەی لەم گشتاندنەدا دیاریکراون). ٢- لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/٧/١٢)وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیارو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە. ٣- هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/١٢)وە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە. ٤- سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەک دەگرنەبەرو ئەرکی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکان و کەرتی تایبەتە هاوکارو هەماهەنگیان بن. ٥- لە ڕۆژی شەممە (٢٠٢٠/٧/١١)وە تاقیکردنەوە وەزارییەکانی (١٢)ی ئامادەیی دەستپێدەکات، بۆ باش بەڕێوەچوونی کەشی تاقیکردنەوەکان و لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بەسوپاسەوە موەلیدە ئەهلیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبای پێویست لە ڕۆژو ماوەی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکاندا بۆ خوێندنگاو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکەن. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ٢٠٢٠/٧/٩
هەواڵهەرچەندە هێشتا هەردوولا واژۆكردنی گرێبەستەکەیان ڕانەگایاندووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ ناوەرۆکی گرێبەستە 25 ساڵییەکەی چین و ئێرانیان ئاشکراکردووە، کە خۆی لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و سەربازی و هاوکاری داراییدا دەبینێتەوە. بەپێی ئەو رێککەوتنەکە کە بۆ ماوەی 25 ساڵ لە نێوان تاران و بەیجین درێژەی دەبێت چین رۆژانە 38٪ بەرهەمی نەوتی خاوی ئێران دەکڕێت و، بە بڕی 280 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غازی ئەو وڵاتەدا دەکات. بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکە بواری هاوکاری دارایی و بانکییە، چین لە 5 ساڵی یەکەمدا بڕی 120 ملیار دۆلار دەداتە ئێران بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی. چین بە پێی رێککەوتنەکە دەتوانێت بنکەی سەربازی لە ئێراندا بکاتەوە، بە تایبەت لە نیەکێک لەو چوار دوورگانەی ئێران دەیخاتە بەردەستی بۆ وەبەرهێنان کە دوورگەی کیش یەکێکە لەوان. هەر بە پێی رێککەوتنکە چین چەند شارێکی پیشەسازی زیرەک لە ئێران دروست دەکاتو لە بەڕیوەبردنیاندا هاوکاری ئێران دەکات. هەرچەندە هێشتا بە فەرمی ناوەرۆکی رێککەتنەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە ناوخۆی ئێراندا نارەزایی زۆرە، ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێران لەوبارەیەوە دەلێت: رێککەتنەکە بە نهێنی گەل کراوەو رەوایەتی لە لایەن گەلەوە پێنادرێت، چەنکە زیان بەسەروەری ئێران دەگەیەنێت. ئەم جگە لەوەی رێککەوتنەکە لەلیەن ئەمریکاو نەیارەکانی ئێران و چینەوە رەتدەکرێتەوە، زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بازرگانیی دەریایی ولاتانی کەنداویش دەگەیەنێت.
هەواڵمایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بە هێچ جۆرێک رێگانادەن بە پارەی نەوتی ئێران حیزبوڵڵای ئێران ببێتە هێزێکی گەورەی خاوەن چەک، لای خۆشییەوە ئەنجوومەنی ئاسایش ئابڵوقەی چەکی سەر ئێرانی درێژ کردەوە دوای ئەوەی کەشتییەکی پڕ لە چەک و تەمەنی بۆ چەکدارە حوسییەکانی یەمەن نارد. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مایک پۆمپیۆ لەسەر دەنگۆی ناردنی کەشتییەکی پڕ چەکی ئێران بۆ لوبنان وتی: واشنتن رێگە نادات ئێران بە پارەی فرۆشی نایاسایی نەوت پشتگیری لە تیرۆر بکات، ئێستا ئێران گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا. وتیشی: پیویستە لوبنان ئاگادار بێت نەکەوێتە نێو رێککەوتنێکی مامەڵەی چەک یان کڕینی نەوت لەگەڵ ئێراندا، چەنکە ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەئ ئایا ئێران چەک دەدات بە حیزبوڵڵای لوبنان یاخود نا، چونکە ئێران ناتوانێت نەوت بە هێچ کەسێک بفرۆشێت، تەنانت ئەو لایەنە حزبوڵڵاش. پۆمپیۆ وتیشی: ئێمە بەردەوامین لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبوڵڵا وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی، ناهێڵین هیچ لایەک چەکی پێبدات مانگی رابردوو کەشتییەکی ئێرانی کە باری چەک و تەمەنی پێبوو گەیشتە کەناراوەکانی یەمەن و چەکەکانی داوەتە گروپی چەکدارە حوسییەکان، ئەمەش بووە جێی نارەزایی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئابڵوقەی چەکی سەر تارانی درێژ کردەوە.
وتار - دكتۆر ئیبراهیم مەلا زادە لەکۆمەڵێك ناوەندەوە لە عێراق، بە عەرەب و کوردەوە، کار بۆ ناسیۆنالیزمی عێراقی دەکرێت. ناسیۆنالیزمی عێراقی چیە و چۆنە و کێن؟ یەکەم: بەکورتی، لە زمانی ئینگلیزیدا، نەتەوە (Nation)، بە مانای دەوڵەت دێت، بەو مانایەی تا دەوڵەت نەبێت، نەتەوە نیە (هەر هیچ نەبێت ئەمە بەشێکە لە بۆچوونە باوەکان) و هەر نەتەوەیەك دەوڵەتی نەبێت نابێتە ئەندام لە (UN). کەی دەوڵەت بوو، ئیدی ئەوە نەتەوەیە، ناسیۆنالیزمیش لەو ڕوانگەی ئەوان لەو فۆرمەوە سەر دەگرێت. هەروەکو بەلای فەڕەنسییەکانەوە، فەرەنسا نێیـشنە، بەریتانیا و هەموو وڵاتەکانی دیکەش وەکو نێیــشن دەبینن. هەر لەو ڕەهەندەشەوە، ناسیۆنالیزمی فەڕەنسی و بەریتانی تاد، فۆرمی وەرگرتووە. عێراقیش، وەکو ئەوانە نێیـــشنە (Nation)، کەواتە ناسیۆنالیزمی عێراقیش لەڕوانگەی ناسیۆنالیستە عێراقییەکان، فۆرمێکی باڵای ئەو خەڵکەیە کە لەناو ئەو چوارچێوەیەدا دەژیت. ئەوان، عێراق هەم وەکو دەوڵەت، هەمیش وەکو نەتەوە و ئوممەت تەماشا دەکەن، بەو مانایەی عێراق ناسنامەیەکی سەربەخۆ و شکۆدارە و هەموو ناسنامەکانی دیکە ناسنامەی لاوەکی و پەراوێزن. دووەم: یەکێك لەوانەی کە ماوەیەکی زۆر لەسەر ژێی ناسیۆنالیزمی عێراقی بە ڕەهەندێکی شیعیزمەوە کاری دەکرد، موقتەدا سەدر بوو. لەو ڕووەشەوە، لەگەڵ هەژموونی ئێران کێشەی هەیە، چونکە پێی وایە دەبێت عێراقێکی یەکگرتوو و شکۆدار هەبێت، بەڵام لەژێر هەژموونی خۆیەوە. ماوەیەکە کەمتر قسە دەکات و کەمتر ڕاگەیاندن لەو بارەیەوە دەر دەکات. نازانم هۆکارەکەی چیە! سێیەم: تەوژمێکی دیکەی بەرفراوان هەیە کە بریتین لەو گەنج و لاوانەی بێتاقەت بوون لەو ململانێ تائیفییەی کە لە دوای 2003 بە فراوانی هاتۆتە ئاراوە. ماوەیەکیش تەنها لەسەر ناسنامەی تائیفی شیعە و سوننە یەکترییان دەکوشت. دواییش هەر ئەو هێزانە بوونە هۆکارێك بۆ دزین و تاڵانکردنی سامانی وڵات، تا ئاستێك لە باشووری عێراق، بەتایبەتیش دووەم گەورەترین شاری عێراق (بەسرە) ئاوی پاکی نیە بیخۆنەوە. ئەو شارانەی باشوور لەڕووی خزمەتگوزارییەوە، وێران و پەڕاوێز خراون، لەکاتێکدا نوخبەی سیاسی عەرەبی شیعە خەڵکی ئەو شارانەن و بەهۆی ململانێی سیاسی و دزین و گەندەڵی نەیانتوانیوە خزمەتی ئەو ناوچانە بکەن. ئەو گەنجانە، بەگشتی لەلایەك دژ بەو نوخبە سیاسییە گەندەڵەن، لەلایەکی دیکەشەوە، چارەسەر لە بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی عێراق دەبینن. هەڵبەت بەشێك لەوانە بەعسییە کۆنەکانن و بە بەرگ و شێوازێکی تازەوە، هاتوونەتەوە مەیدان. چوارەم: نوخبەیەکی دیکە لەو ساانەی دواییدا، پەیدا بوون، کە لەلایەك بەهەمان مۆتیڤ و ڕەهەندەکانی خاڵی سێیەم دروست بوون، لەلایەکی دیکەشەوە زۆربەی ئەوانە هەڵگری پاسپۆرتی بیانین و لەدەرەوە ژیاون یا دەژین و هەڵگری بڕوانامەی باڵان. بەشێکیش لەوانە کوردن. هەموو ئەوانە لەگەڵ بەهێزبوون و شکۆمەندی دەوڵەتی عێراقن و بە ناسنامەیەکی پیرۆزی دەزانن و لەڕوانگەی ئەواندا ئەو ناسنامەیە لەسەرەوەی هەموو ناسنامەکانە. هەندێك ڕاوبۆچوون هەن پێیان وایە، دکتۆر بەرهەم یەکێکە لەو کەسانەی کە بەهەموو تواناکانییەوە کار بۆ ئەو ئاراستەیە دەکات. یەکێکی دیکەش لەوانە، سەرۆك وەزیرانی ئێستا مستەفا کازمییە. کازمی کە رۆژنامەنووس بووە لە دەزگاکەی دکتۆر بەرهەم، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دکتۆر بەرهەم ساڵحەوە هەبووە، ئێستاش هەموو ئەو ڕاوێژکار و وتەبێژ و کادیرانەی کە کازمی لەدەوری خۆی کۆکردوونەتەوە، لەو تیرازەن. لەوانەش، هوشام داود و حەیدەر موللا و ئەو برادەرەش کە پێرێ تیرۆر کرا، هوشام الهاشمی و هیدیکەش. پێنجەم: ئەو سێ ئاڕاستەیە، (سەدرییەکان، وەچەی تازەی ڕاپەڕیو و ئەو نوخبە ڕۆشنبیرەش کە تازە گەیشتوونەتە دەستەڵات)، پلان و فیکر و ئاڕاستەکەیان دیارە. ئەمریکا بەهەموو شێوەیەك پشتیوانییان لێ دەکات. بەشێوەیەکی ستراتیژ کار بۆ ئەو پڕۆژەی ناسیۆنالیزمە دەکەن، کە ڕەهەندەکانی درێژ دەبنەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی عێراق و بەعسییەکانیش بەشێوەیەکی لاوەکی کارییان لەسەر ئەو ناسیۆنالیزمە دەکرد بەڵام بەهۆی زاڵبوونی ناسیۆنالیزمی پان عەرەبیزم بەسەریاندا، تەماشاکردنی عێراق وەکو (قطر) واتە بەشێك لە نەتەوەی عەرەب، لەو هەوڵەدا کەمتر سەرکەوتنییان بەدەست هێنا. شەشەم: ئەوەی کە بێ ستراتیژ و دونیابینییە و نەك هەر نازانێت بەرەو کوێ دەڕوات، بەڵکو هەوڵ و وزەکانییان لەکۆاتییدا دەشکێتەوە بۆتەی ئەو ناسیۆنالیزمە، نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردە، بەتایبەتیش نوخبەی سیاسی سەر بە پارتی و یەکێتییە.
هەواڵگوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن. ئیبراهیم كاڵن گوتهبێژی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی لهبارهی پێشهاته ناوچهیی و نێودهوڵهتییهكان، لهسهرویانهوه پێشهاتهكانی پهیوهست به لیبیا و خۆرههڵاتی دهریای ناوهڕاست دوا و ئامانجەکانی دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەکاروباری ناوخۆی لیبیا رونکردەوە و رایگەیاند، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن. ئیبراهیم كاڵن باسی لهوهكرد ئاسایشی توركیا راستهوخۆ پهیوهسته به ئاسایشی سهرجهم دراوسێكانی و روداوهكانی دهریای ناوهڕاست، ئامانجیانه دهستهبهری سهقامگیریی ناوچهكه بکەن و لهرێگهیهوه ئاسایشی توركیا گرهنتی بكهن.لەوەڵامی ئەوە بۆچی تورکیا لەلیبیا و پشتیوانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی ئەو وڵاتە دەکات، کاڵن رایگەیاند،" دوای دهستپێكردنی پێكدادانهكان، لهسهر خواستی حكومهتی لیبیا، له مانگی كانونی یهكهمی رابردودا، رێككهوتننامهیهكمان واژۆكرد؛ رێككهوتننامهی هاریكاریی سهربازیی و ئاسایش، لهچوارچێوهی ئهو رێككهوتننامهیهدا، پشتیوانیی حكومهتی شهرعی دەکەین كه نهتهوهیهكگرتوهكانیش دانی پێدا ناوه،. ههمو كهس ئهوه دهزانێت كه به دهستوهردانی توركیا هاوسهنگییهك بۆ پێكدادانهكان گهڕێنراوهتهوه."راشیگەیاند، "ئهگهر ئهم دهستوهردانانەی وڵاتەکەمان نهبوایه، ئهوا له لیبیا پێكدادانهكان زۆر قووڵتر دهبونهوه و مرۆڤی زۆرتر دهمردن و بگره دابهشبونی لیبیاش رهنگه ببوایهته كارێكی حهتمی." گوتیشی،" له ئێستادا پێكهاتهیهكی دولایهنه ههیه بهڵام ئێمه لهژێر چهتری نهتهوهیهكگرتوهكاندا سهرهتا ههمو ههوڵێك دهدهین بۆ ئهوهی پرۆسهی سیاسیی بهرهوپێشهوه ببهین، لهپاڵ ئهمهدا بههۆی هێرشی دوژمنكارانهی حهفتهرهوه، حكومهتی سهراج مافی بهرگریی لهخۆكردنی ههیه، بهكارهێنانی ئهم مافهشیان، دیسان مافێكه له چوارچێوهی یاسا نێودهوڵهتییهكاندا جێكراوهتهوه. ههر بۆیه هاریكارییهكانمان لهو بوارهدا لهگهڵ ئهوان به چڕیی درێژهی ههیه."
شەڕ و بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیا لە حومس لەوەتەی سێشەمەی رابردووەوە بووەتە هۆی کوژرانی 28 چەکداری گرووپەکانی لایەنگری حکومەتی سووریا، بەپێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ. بەگوتەی رامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ "شەڕەکە لە شەوی سێشەممەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو شەوی هەینی بەردەوامبووە و چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی سەر بە حکومەت لە نزیک شارۆچکەی سوخنە لە ئەنجامدا زیاتر 40 شەڕکەر لەهەردوولا کوژراون". چەکدارانی داعش سەرەڕای لەدەستدانی زۆربەی ئەو خاکەی کۆنترۆڵیانکردبوو لە ساڵی رابردوو، توانیویانە تاڕادەیەک پارێزگاری لە بوونیان بکەن لە بیابانی بادیەی سووریا و لەوێوە بەبەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکومەت و گرووپەکانی لایەنگریان.
وهزارهتی تهندروستی حکومەتی ههرێمی كوردستان پێشوازیی له بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان كرد و رایگهیاند" لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان".دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەی تەندروستی: پێشوازی لە بەرهەمهێنانی دەرمانی (Favipiravir) لە هەرێمی کوردستان دەکەین... لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی جیهانی بۆ دۆزینەوە و دروستکردنی دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێCOVID19، بە خۆشحالیەوە لە هەرێمی کوردستان هەمان دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Favipiravir) بە ناوی (فابیڤیر) کە لەلایەن هەندێك لە وڵاتی وەکو رووسیا و ژاپۆن ... هتد، لە کاتی ئێستادا بەکاردێت و لە رێنماییەکانی چارەسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەكێك لە دەرمانەکانی بواری چارەسەری ئەو نەخۆشیە دادەنرێت، و ئێستا لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی ئاوامێدیکا (Awamedica) لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندرا، بە هاوکاری و هەماهەنگی سەنتەرە پسپۆڕیەکانی جیهانی بەرهەمهێندراو و دەستکرا، بە دابەشکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم بەرهەمە خۆماڵیە دەکات وێرای دەستخۆشی و ستایشی کومپانیای ناوبراو، پاڵپشتی و پشتگیری دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم دەرمانە لە هەرێمی کوردستان کەوتە بواری بەرهەمهێنان و لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خۆماڵی و کەرتی تایبەت هان دەدرێت لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هاووڵاتیان بەتایبەتی بۆ دەربازبوون لە قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنا. لەم دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە، کە هاووڵاتیان پێویستە زۆر بە وریایی ئاگاداری خۆیان و پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، بۆ دووربوون لە ترسناکی تووشبوونی ئەم نەخۆشیە و رێکاری تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین رێکارن کە پێویستە هەموو هاووڵاتیان پێوەی پابەندبن. لە کۆتایی دا جارێکی دیكە تاکپارێزی و خۆپارێزی گرنگترین رێکارن کە پێویستە هەموو هاووڵاتیان پێوەی پابەندبن و هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەرهەمی باشتر دەکەین، ئومێدەوارین هەموو لایەك ساغ و سەلامەت بن و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەواڵهەر یەک لە نەرویج، هیندستان، مەکسیک و ئیرلەندا بوونە ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایش، کەنەداش نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەستبهێنێت بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵبژاردن بۆ ئەندامەکەی دیکە بکرێت. لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا هەریەک لە کینیا و جیبۆتی لەسەر پشکی تاکە کورسییەکەی ئەفریقا خۆیان بەربژێرکردووە. هەروەها هەر یەک لە مەکسیک لەسەر پشکی ئەمریکای لاتین و کاریبیان، هیندستانیش لەسەر پشکی ئاسیان پاسفیک بۆ ئەنجوومەنەکە خۆیان بەربژێر کردبوو، کە هیچ رکابەرێکیان نەبوو، بۆیە بەبێ دەنگدان کورسییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشیان بەدەستهێنا. ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج ئەندامی هەمیشەیی هەیە کە پێکدێن لە: ئەمریکا، رووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا. ئەو پێنج ئەندامە مافی ڤیتۆکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەکەیان هەیە.
هەواڵجەنەراڵ كینس ماكینزی فەرماندەی ناوەندیی مارێنزی ئەمریكی بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندووە كازمی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاكانی حەشدی شیعیی سەر بە ئێران، ئەوانەی هێزەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج. بەرپرسە سەربازییەكەی ئەمریكا ئەوەشی گوتووە كە پێویستە وڵاتەكەی ئارام بگرێت لەو كاتەی كازمی ڕووبەڕووی گرووپێك هەژموونی سەربازی و سیاسیی بەهێز بووەتەوە. ماكینزی پەسنی مستەفا كازمی داوە بەوەی لەو میلیشیایەی پرسیوەتەوە كە پنتاگۆن تۆمەتباری كردبوو بە ئەنجامدانی هێرشی مووشەكی بۆ سەر هێزەكانیان لە عێراق.
هەواڵ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانی کشانەوە نۆ هەزار و 500 سەربازی لە ئەڵمانیا پەسەند کرد. مانگی رابردوو، ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە چونکە بەرلین پارەی پێویست ناداتە رێکخراوی ناتۆ. هەروەها رەخنەی ئەوەی لە ئەڵمانیا گرت کە وزە و گازی سرووشتی لە رووسیا دەکڕێت. لە ئێستادا، 34 هەزار سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا ماون و نازانرێت چارەنووسیان چی بەسەر دێت. لەبارەی ئەو سەربازانەش کە ئەڵمانیا جێ دەهێڵن، ئەمەریکا نیازی هەیە، بەشێکیان بۆ پۆڵەندا بنێرێت. ترەمپ چەند جارێک رەخنەی ئەوەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرتووە کە ئەمەریکا پارەیەکی زۆر لە پاراستنیان خەرج دەکات لە بەرامبەردا واشنتن هیچ وەرناگرێت. پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا داوای لە ئەمەریکا کردبوو هێزەکانی نەکشێنێتەوە، بەڵام داواکە رەتکرایەوە، ئەمەش پەیوەندی نێوان واشنتن و بەرلینی خراپ کردووە.
هەواڵبۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، زیاد لە سێ ملیۆن هاووڵاتی هۆنگکۆنگ چانسی ئەوەیان پێدەدرێت، فۆرمی رەگەزنامەی بەریتانیا پڕبکەنەوە. جۆنسن، لەبەر ئەو ناوچە کۆلۆنییەی پێشووی بەریتانیا دەڵێت، ئازادی خەڵکی هۆنگکۆنگ بەهۆی دەرکردنی یاسایەکی نوێی چین لە ژێر ناوی یاسای ئاسایش، پێشێلکراوە. بەریتانیا نیازی هەیە، ئەو هاووڵاتیانەی لە هۆنگکۆنگ مافەکانیان پێشێل دەکرێت، بۆ وڵاتەکەی بگەوازێتەوە. هۆنگکۆنگ وەک هەرێمی سەربەخۆی چین، ساڵانێکە دژی یاساکانی چینە و داوای سەربەخۆیی دەکات، بۆ رێگری لەمە، حکومەتی چین یاسایەکی بەناوی یاسای ئاسایشی هۆنگکۆنگ دەرکردووە، کە هەرێمە سەربەخۆکەی چین هەڵدەوەشێنێتەوە. لە ساڵی 1984، هەردوو حکومەتی بەریتانیا و چین، رێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد و تێیدا هۆگکۆنگ مافی سەربەخۆیی تەواوی وەک هەرێمێک پێدرا، بەڵام چین لەو رێککەوتننە پەشیمان بووەتەوە