جیهان

ڤیدیۆ.. ئاو لە سەر مانگ دۆزرایەوە

27-10-2020
ڤیدیۆ.. ئاو لە سەر مانگ دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، ئاویان لەسەر مانگ دۆزیوەتەوە.

جیم برایدنستان، بەڕێوەبەری ناسا لە تویتێکدا نووسیویەتی" ئاو لەسەر ئەو رووەی مانگ هەیە کە رووناکی خۆری بەردەکەوێت. ئەو دۆزینەوەیەش لە رێگەی تەلیسکۆپی سۆفیاوە بووە."

جیم  دەشڵێت" هێشتا نازانرێت ئایا دەتوانرێت لە داهاتوودا ئەو ئاوە وەکو سەرچاوەی ژیان بەکاربهێنرێت یان نا، بەڵام دۆزینەوەی ئاو هەنگاوێکی باشە بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی لە بارەی مانگەوە دەکرێن.