جیهان

ئۆبێرمان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گیانی لە دەستدا

26-10-2020
ئۆبێرمان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گیانی لە دەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حازم جەعفەر/ باڵکێش

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەکاتی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی گیانی لە دەستدا و ئەڵمانیاش بەو ڕووداوە سەری سوڕماوە.

ئاژانسی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، تۆماس ئۆبێرمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 2ی ئەڵمانی "ژی دێ ئێڤ"، لەناکاو گیانی لە دەستداوە و ئەو ڕووداوە سەرسوڕمانی زۆری بۆ پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئەڵمانی دروستکردووە.

ئۆبێرمان، لەگەڵ ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، ھاوکات جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتیشە (باندێستای).