وەرزش

یانەی بارسێلۆنا پێكانی كۆتینیۆی ڕاگەیاند

25-10-2020
یانەی بارسێلۆنا پێكانی كۆتینیۆی ڕاگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسعود حەسەن/ باڵکێش

یانەی بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پێكانی فلیپ كۆتینیۆی راگەیاند كە دوێنێ ئێوارە لە یاری كلاسیكۆ بەرانبەر یانەی ریال مەدرید دووچاری بوو.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمی رایگەیاندووە كۆتینیۆ ماسولكە دووسەرەی دووچاری پێكان هاتووە لە ڕانی چەپیدا، سەرەڕای ئەوەی هەستی بە ئازار كردووە، بەڵام بە پێكانەوە یارییەكەی تەواو كرد.
ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنا پشكنینی زیاتر بۆ ناوبراو ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی جۆری پێكانەكە و ماوەی دابڕانی ئاشكرا بكات.
كۆتینیۆ لەم وەرزە بەشداری لە 5 یاری یانەی بارسێلۆنا كردووە و تەنیا یەك گۆڵی تۆمار كردووە.