جیهان

ئەردۆغان ئیدانەی ئۆپراسیۆنێکی ئەڵمانیا بۆ سەر مزگەوتێک دەکات

24-10-2020
ئەردۆغان ئیدانەی ئۆپراسیۆنێکی ئەڵمانیا بۆ سەر مزگەوتێک دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حازم جەعفەر/ باڵکێش

سەرۆککۆماری تورکیا، پشکنینی مزگەوتی مۆلەنا لە بەرلین بە گومانی "ساختەکاری" ناونا، لە بەدەستهێنانی یارمەتی دارایی لە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرونا دا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بە توندی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی (ئەڵمانی) دەکەم، کە ئازادی ئاینی بە تەواوی پشتگوێ دەخات و ڕەنگدانەوەی ئیسلامۆفۆبیا و نەژادپەرستییە.

وتیشی “ئەو هەڵسوکەوتانە ئەوروپا بەرەو سەدەکانی ناوەڕاستی تاریک دەبەن، کە ئازادی بیروباوەڕ پشتگوێ دەخرێت”.

ئەمە لە کاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە وڵاتی فەڕەنسا مامۆساتەیەک لە لایەن قوتابییەکەوە سەربڕدرا کە بە ڕەگەز چیچانی بوو.