بیروڕا

نووری حەمەعەلی بۆ باڵکێش: کۆرۆنام تێپەڕاند

14-07-2020
نووری حەمەعەلی بۆ باڵکێش: کۆرۆنام تێپەڕاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەسەر نەخۆشی کۆرۆنادا زاڵبووە و ئێستا تەندروستی باشە.

نووری حەمەعەلی کە ھاوکات بەرپرسی میحوەری پردێی پێشمەرگەش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی باڵکێش وتی: بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوتم و ئەنجامی دوایین پشکنینم نەرێنی بووە و ئێستا لەماڵەوەم.

رۆژی چواری تەمووز، پشکنینی پزیشکی بۆ نووری حەمەعەلی کرا و ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچووبوو.