جیهان

سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون

02-10-2020
سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "من و مێلانیای خانمی یەکەمی ئەمریکا، پشکنینی کۆرۆنامانکردووە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
بۆیە دەست بە پرۆسەی وەرگتنی چارەسەری و کەرەنتینە دەکەین و ئەمە تێدەپەڕێنین".