بیروڕا

دوو گەنجی سلێمانی کتێبفرۆشییەکی جیاواز داناوە

27-09-2020
دوو گەنجی سلێمانی کتێبفرۆشییەکی جیاواز داناوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

زامۆ عومەر و چراخان تۆفیق، دوو گەنجی سلێمانین، لە باخی گشتیی شارەکە کتێبفرۆشییەکی جیاوازیان داناوە.

ئەوان بە تۆڕی میدیایی(باڵکێش)ـیان ڕاگەیاند "مەبەستیانە بتوانن کارێک بۆ خۆیان بکەن و لە بەرامبەریشدا هانی گەنجەکانی شارەکە بدەن، کتێب بخوێننەوە".

زامۆ و چراخان، تەمەنیان 18 ساڵە و ئەمساڵ قۆناغی ناوەندییان تەواو کردووە و لە قۆتابخانەیش یەکتریان ناسیوە.