بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان، خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "ڕۆژی 3-10-2020، تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێم دەستپێدەكات.
