جیهان

ماکرۆن: تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراو ڕەوانەی لیبیا دەکات

22-09-2020
ماکرۆن: تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراو ڕەوانەی لیبیا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتان نەبنە قوربانی ململانێی ئەمریکا و چین و وتیشی" تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراوان رەوانەی لیبیا دەکات".

ماکرۆن ڕایگەیاند، ملیارێک قوتابی بەهۆی کۆرۆناوە لە خوێندن دابڕاون و پێویستە وڵاتانی جیهان هاریکاری یەکتری بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پێویستیشە جەنگی ئابووری وڵاتان کۆتایی پێبێت و کار بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی هەژار بکرێت.

ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا تیرۆر و بەکرێگیراوان رەوانەی لیبیا دەکات و  دەبێ مەبەستی خۆی لە لیبیا ڕوونبکاتەوە.