بیروڕا

ھاتوچۆی ھەولێر ئاگاداریێەک بڵاو دەکاتەوە

20-09-2020
ھاتوچۆی ھەولێر ئاگاداریێەک بڵاو دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کرەوە کە سبەینێ یەکشەممە 2020/9/21، ڕێگای ھاتن بۆ نێو شاری ھەولێر لە رێگای هەولێر - پیرمامەوە لە زین ستییەوە بۆ ماس سیتی دادەخرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/20، بەڕێوبەراتی ھاتوچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت " ڕێگاکە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگایەکی دیکەی بۆ شۆفێران لە هەمان رێگا دیاری دەکرێت.

داخستنی رێگاکە بۆ مەبەستی دروستکردنی ئاوەڕۆیە لەپێناو نەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران لەو شوێنە.