جیهان

ڕووسیا هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند

19-09-2020
ڕووسیا هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رووسیا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە پێکوتە (ڤاکسین)ی دژە کۆرۆنا بە دەرمانخانەکاندا بڵاودەکەنەوە.

پیتەر بیلی سەرۆکی، ئەنجوومەنی ئیدارەی کۆمپانیای گەشەپێدانی دەرمان -پرۆمۆمید رایگەیاند، ڤاکسینێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەناوی 'ئیریپ لیڤێر' لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەگاتە دەرمانخانەکان، ڤاکسینەکە توانای ئەوەی هەیە بە نزیکەی 100٪ چارەسەری تووشبووی کۆرۆنا بکات.

ڤاکسینی 'ئیریپلیڤێر' بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا لەسەر شێوازی ڤاکسینی 'ڤاڤیپیراڤێر' بەرهەمهێنراوە کە هەمان کۆمپانیا بەرهەمی دەهێنێت.