بیروڕا

وێنە؛ تەرمی ئەو خێزانە کوردەی لە بەغدا کوژران بڵاوکرایەوە

16-09-2020
وێنە؛ تەرمی ئەو خێزانە کوردەی لە بەغدا کوژران بڵاوکرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وێنەی ئەو خێزانە کوردەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەنسوڕیەی بەغدا کوژران، بڵاو کرایەوە.

شەوی رابردوو لە ناوچەی مەنسوڕیەی شاری بەغدا، چەند چەکدارێکی نەناسراوە خێزانێکی کورد لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا دەکوژن.

خێزانەکە لە (دایک و باوک و کچێک) پێکهاتوون، کچەکە دەرچووی بەشی دەرمانسازییە و چالاکوانە و ناوی (شیلان دارا)یە.

بڕیارە تەرمەکانیان بگەڕێندرێنەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان یەک بە خاک بسپێردرێن.