جیهان

ئیسرائیل پێگەکانی حەماسی بۆردوومانکرد

16-09-2020
ئیسرائیل پێگەکانی حەماسی بۆردوومانکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ١٠ پێگەی حەماسی لە غەزە بۆردوومانکرد.

 ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزەوە  چەند مووشەکێکیان ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.

 لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا ئیسرائیل هیرشیکردە سەر ١٠  بنکەی حەماس کە هەندێکیان شوێنی دروستکردنی رۆکێت و کۆگاکردنی تەقەمەنی و چەک بوون.