جیهان

ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنەکەیان ئیمزا دەکەن

15-09-2020
ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتنەکەیان ئیمزا دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمارات و ئیسرائیل رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوانیان ئیمزا بکەن.

رێککەوتنەکە لە واشنتن و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ دەبێت و ئێستا عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتنە.

عەبدوڵڵا بن زاید بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی و بە نوێنەرایەتیی خەلیفە بن زایدی سەرۆکی ئیمارات، رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەبوزەبی و تەلئەڤیڤ لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئیمزا دەکات.

بڕیارە دوای ئەم رێککەوتنە، ئیسرائیل رێککەوتنێکیش لەگەڵ بەحرەین ئیمزا بکات.