بیروڕا

گرێبەستی گۆڕستانەکەی سلێمانی هەڵوەشێندرایەوە

09-09-2020
گرێبەستی گۆڕستانەکەی سلێمانی هەڵوەشێندرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی شارەوانی، گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەکەی سلێمانی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە 28/7/2020 داوای لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کردووە، گرێبەستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی هەڵبوەشێننەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتی شارەوانیی گەشتوگوزار “داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە چونکە لەگەڵ باری دارایی هاووڵاتییان ناگونجێ، بەڵام شارەوانیی سلێمانی تا ئەمڕۆ نووسراوەکەیان کار پێ نەکردووە”.