بیروڕا

چێشتخانەیەک لە ھەولێر سووتا

07-09-2020
چێشتخانەیەک لە ھەولێر سووتا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە ناحیەی عەینکاوە لە هەولێر روویداوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7 ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک لە عەینکاوە روویداوە و جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەرگری شارستانی ئەوەشی ڕاگەیاند " لە لایەن بنکەی بەرگری شارستانی عەینکاوەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە."