پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: "بە پلانێكی داڕێژراو توانیومانە تۆمەتبارێك دەستگیربكەین، كە تۆمەتبارەكە بڕی 40 ملیۆن دیناری بەشێوەی فێڵ لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی سەندووه".
پۆلیسی هەولێر له ڕاگهیهندراوهكهیدا ئاماژەی بەوە كردووه: "پاش ئاگاداركردنەوەمان لە ڕووداوێكی فێڵكردن لە ڕێگای سۆشیال میدیا و سهندنی بڕی 40 ملیۆن دینار و سێ مۆبایلی زیرەك لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی، كە پێشتریش بەشێوەیەكی وەهمی و بە ناوی ر.ح.ع، ئۆتۆمبێلێكی بە هاووڵاتییەكە فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا و توانرا تۆمەتبارەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دەستگیر بكەن"
پۆلیسی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو: "پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوه و بەپێی ماددەی 442 و 279 و 21 ی چەك و 14 ی ماددە هۆشبەرەكان، ڕاگیراوه و ڕادەستی دادگا كراوه.