جیهان

له‌ یه‌ك ڕۆژدا پێنج هه‌زار كه‌س له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

04-09-2020
له‌ یه‌ك ڕۆژدا پێنج هه‌زار كه‌س له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردووه‌تەوە، ئەمڕۆ ڕێژه‌ی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ڕووی له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: "یەكەمجاره‌ ژمارەی توشبووان لەیەك رۆژدا بگاتە سەرووی (5) هەزار كەس.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: "كە لەماوەی بیست و چوار كاتژمێری ڕابردوودا، 85 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3611 كەسیش چاك بوونەتەوە.