جیهان

مەکسیک.. دەست بەسەر 3 تۆن کۆکایندا گیرا

03-09-2020
مەکسیک.. دەست بەسەر 3 تۆن کۆکایندا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێزەی دەریاییەکانی مەکسیک دەستیان بەسەر بەلەمێکدا گرت، کە دوو تۆن و 900 کیلۆگرام کۆکاینی بارکردبوو، بەلەمەکە لە ناوچەی ئاوی ماهاهوالی کوینتانا دەستی بەسەر داگیرا .

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی هێزەکانی دەریای مەکسیک بڵاویکردۆتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینیدا کە بە فڕۆکە و بەلەمی بچووک کراوە، توانیویانە دەست بەسەر کەشتییەکەدا بگرن و تێیدا ژمارەیەک پاکەتی کۆکاین دەستی بەسەرداگیراوە کە دوو تۆن و 960 کیلۆگرامە.

هەرچەندە سەرنشینانی سەر بەلەمەکە هەوڵێکی زۆریانداوە خۆیان لە دەست هێزە ئەمنیەکان دەربازبکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە ئەنجامدا خۆشیان و بارەکەشیان دەستبەسەرکران.