کوردستان

هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا

09-11-2026
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا
قەبارەی نووسین:
A A 21px
 
شەوی ڕابردوو، 8ی تشرینی دووەمی 2026 دوو جار هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە هێرشەکاندا شوێنی هەستیار بە ئامانج گیراون و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەم لە کێڵگەکە دەبێت، بەم هۆیەوەش پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە..
 
هێرشکردن و بە ئامانج گرتنی ئەم گێڵگەیە، لە ساڵانی ڕابردووشدا دووبارە بووەتەوە و چەند جارێکی تر بە درۆن کێڵگەکە بە ئامانج گیراوە، هێرشەکەی دوێنێ شەو دیار نییە لە لایەن کێوە ئەنجام دراوە. عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی داوە لێژنەیەک لەسەر ئەم ڕووداوە پێکبهێندرێت و بکەرانی ئاشکرا بکرێت.
 
لەبارەی کاریگەری ئەم هێرشە لەسەر کارەبای هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لەبارەی ئەم رووداوەی دوێنێ شەوی کێلگەی گازی کۆرمۆر پاڵەپەستۆی ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی گاز لە سەرویی 600 (مق مق)ـەوە بوو بە سفر.
 
ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی ریژەیەکی زۆری بەرهەمهێنانی کارەبا کردووە و لە سەرووی 3700 مێگاواتەوە راستەوخۆ دابەزی بۆ نزیکەی 1000 مێگاوات.
بەم رێژەیەی ئێستا هەیە پێشبینی هەبوونی5 بۆ 6 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەکرێت.