ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد و گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزلووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.