کوردستان

گوتەبێژی سوپای پاکستان: هێزمان ناردووە بۆ سعودییە

08-10-2026
گوتەبێژی سوپای پاکستان: هێزمان ناردووە بۆ سعودییە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

گوتەبێژی فەرمیی سوپای پاکستان: دروستبوونی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە لە خۆڕایی نەبووە، هێزەکانی وڵاتەکەی بە فەرمی لە ناو خاکی سعوودیەن.

لیوا ئەحمەد شەریف چاودری، گوتەبێژی سەربازیی سوپای پاکستان "سەرباز و کەرەستە سەربازییەکانی پاکستان لە چەندین بواری جۆراوجۆر و پسپۆڕیی بەرگریدا ئێستا لە ناو خاکی سعوودیە جێگیرن و بەشدارن لە ئەرکە ئەمنییەکاندا"

لیوا چاودری لەبارەی ڕێککەوتننامەی مەککە گوتی: ئامادەیی هێزەکانی پاکستان لە سعوودیە مێژوویەکی دەیان ساڵەی هەیە؛ بەدرێژایی دەیان ساڵ هێزەکانمان بە توانست و ئەزموونی جیاوازەوە لە سعوودیە بوون. هاوپەیمانیی مەککە شتێک نییە لە خۆڕایی هاتبێتە ئاراوە، بەڵکو لەسەر بنەمای پەیوەندییەکی بەردەوامی دیپلۆماسی، سیاسی، سەربازی و کولتووری لەنێوان گەل و دەوڵەتەکانی پاکستان، سعوودیە و تورکیادا بنیات نراوە.

گوتەبێژی سوپای پاکستان دووپاتی کردەوە، ئیسلامئاباد بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانی و هێزەکانیان لە تەواوی بوارە سەربازییەکاندا لەگەڵ سوپای سعوودیە هاوئاهەنگن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و ئاڵنگارییەکی ئەمنی