جیهان

ترەمپ: بەخشینی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەک بۆ بودجەی فیدراڵی ئاسانە

15-09-2026
ترەمپ: بەخشینی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەک بۆ بودجەی فیدراڵی ئاسانە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانای دارایی هەیە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی سەبارەت بە بەخشینی پێنج هەزار دۆلار بۆ هەر هاووڵاتییەکی پێگەیشتوو، بەو مەرجەی کۆمارییەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بپارێزن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنەناوەوەی تریلیۆنان دۆلار بۆ ناو وڵات، حکومەتی ئەمریکا تەواوی پارەی پێویستی لەبەردەستە بۆ پێدانی ئەم بڕە پارەیە بە هاوڵاتییان.

 مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد هەموو بڕیارێکی لەم شێوەیە پێویستی بە ڕەزامەندیی فەرمیی کۆنگرێس دەبێت.

 پێشنیازەکەی ترەمپ ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە لەلایەن دیموکراتەکانەوە، حەکیم جێفریس، ئەندامی کۆنگرێس لەسەر پشکی دیموکراتەکان، پرۆژەکەی بە ناجددی وەسف کرد.

لەلایەکی دیکەوە هەندێک لە کۆمارییەکانیش لەبەر بەرزیی ئاستی قەرزی نیشتمانی و تێچووی زۆری پرۆژەکە، دوودڵی خۆیان لە پشتگیری کردنی ئەو بڕیارە دەربڕی.